به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مێهمه‌ت ئه‌مین بیلمه‌ز والی وان که پاش وه‌لاوه‌نانی شاره‌وانیی فه‌رمی ئه‌و شاره له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی تورکیاوه وه‌ک قه‌یوومی شاره‌وانی ده‌ستنیشان کرا له نووسراوێکدا هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانیی وانی به ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئه‌و شاره‌وانییه ڕاگه‌یاند.
له نووسراوه‌که‌دا باس له‌وه کراوه که چیتر بڕیاره‌کان له ده‌ستی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانیدا نابێت و کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی که ده‌بوو له ڕۆژانی 19 بۆ 23ی ئه‌م مانگه‌دا به‌ڕێوه بچێت چیتر ئه‌نجام نادرێت.
شایانی باسه؛ ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانیی گه‌وره‌شاری وان پێکدێت له 71 ئه‌ندام که له‌و ژماره‌یه‌ش 44 که‌سیان سه‌ر به هه‌ده‌په بوون و 27 که‌سیشیان سه‌ر به ئاکه‌په بوون.
مه‌به‌ست له ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی گرووپێکه که ئه‌ندامه‌کانی له‌لایه‌ن قه‌یوومه‌وه ده‌ستنیشان ده‌کرێن و ده‌سه‌ڵات و بڕیاره‌کان به ده‌ستی ئه‌و گرووپه‌وه ده‌بێت.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی جمهوورییه‌ت
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment