پنتاگۆن تێوه‌گلانی ئه‌مریکا به‌ ته‌قاندنه‌وه‌ی کۆگاکانی ته‌قه‌مه‌نیی حه‌شدی شه‌عبی ڕه‌ت کرده‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا (پنتاگۆن) ڕه‌تی كرده‌وه‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان په‌یوه‌ندی به‌و ته‌قینه‌وانه‌وه‌ هه‌بێت كه‌ له‌ كۆگاكانی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیی حه‌شدی شه‌عبی ڕوویان داوه‌.

کوردپرێس:

پنتاگۆن تێوه‌گلانی ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا به‌ ته‌قینه‌وه‌ی کۆگاکانی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیی حه‌شدی شه‌عبی ڕه‌ت کرده‌وه‌ و ته‌ئکیدی کرده‌وه‌ که‌ ڕێز بۆ سه‌روه‌ریی عێراق داده‌نێن و له‌سه‌ر داوای ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ له‌ عێراقدان.

ئه‌م ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ی پنتاگۆن له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ به‌شێک له‌ هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی ئاماژه‌ ده‌ده‌ن به‌ تێوه‌گلانی ئه‌مریكا له‌ ته‌قینه‌وه‌ی كۆگاكانی خۆیان ئه‌ویش به‌و پێیه‌ی ئه‌مریكا به‌رپرسیاره‌ له‌ پاراستنی ئاسمانی عێراق و سه‌ركرده‌كانی حه‌شدی شه‌عبیش ده‌ڵێن كۆگاكانیان له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی نه‌ناسراوه‌وه‌ بۆردومان ده‌كرێت.

هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی ئاماژه‌ش ده‌ده‌ن به‌وه‌ی پێده‌چێت فڕۆكه‌ بێفڕۆكه‌وانه‌كان ئیسرائیلی بووبن و تا ئێستاش ئیسرائیل به‌ فه‌رمی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ڕه‌ت نه‌كردووه‌ته‌وه‌ به‌ڵام بنیامین ناتانیاهو سه‌رۆک وه‌زیرانیش ئه‌و وڵاته‌ش جه‌خت ده‌كاته‌وه‌ كه‌ به‌ مافی خۆیانی ده‌زانن هه‌موو ئه‌و ئامانجه‌ ئێرانییانه‌ بپێکن كه‌ به‌ هه‌ڕه‌شه‌ بۆ سه‌ر ئیسرائیلی ده‌زانن.

شایانی باسه‌؛ له‌ ماوه‌ی ئه‌م مانگه‌دا دوو كۆگای چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیی حه‌شدی شه‌عبی له‌ باشووری به‌غدا و پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین ته‌قینه‌وه‌ و حكوومه‌تی عێراقیش ده‌ڵێت لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و ڕووداوانه‌ ده‌كات.

سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ڕی به‌غداد ئه‌لیه‌وم

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 85845

Your Comment

You are replying to: .
captcha