وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق دیداری کرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پاش ئەوەی ئەنگریت كارنباور وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا گەیشتە بەغدا لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆ بووەوە.

کوردپرێس:

میدیاكانی عیراق بڵاویان كردەوە، ڕۆژی سێ‌ شەممە 20ی ئابی 2019 كارنباور و شاندێكی وەزارەتی بەرگریی ئەڵمانیا گەیشتە بەغدا و لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆ بوونەوە.

نووسینگەی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، سەرۆک وەزیران لەگەڵ ئینگرێت کرامپ کارنپاوەر، وەزیری نوێی بەرگریی ئەڵمانیا کۆب ووەتەوە، کە بە سەردانێک گەیشتووەتە بەغدا.

لە کۆبوونەوەکەدا باس لە بەشداری و هاوکارییەکانی حکوومەتی بەرلین، بۆ سەرلەنوێ ئاوەدانکردنەوەی ناوچە زیانلێکەوتووەکانی شەڕی داعش کراوە.

وەزیری بەرگری ئەڵمانیا لە دیدارەکەدا ڕایگەیاند، داعش کۆتایی نەهاتووە و لە هاوکاریکردنی هێزە عێراقییەکانیش بەردەوام دەبن و بڕیاریشه‌ سه‌ردانی هه‌ولێر بكات.

لە کۆنگرەیەکی هاوبەشیشدا لەگەڵ نەجاح شەمەری هاوتا عێراقییەکەی، وەزیری نوێی بەرگریی ئەڵمانیا رایگەیاند، داعش لە عێراق کۆتایی نەهاتووە و لەسەر پشتگیرکردنی هێزەکانی عێراق بەردەوام دەبین.

بە گوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24ش بڕیارە ئینگرێت کرامپ کارنپاوەر، وەزیری نوێی بەرگری ئەڵمانیا سەردانی هەولێر بکات.

شاندەكەی ئەڵمانیا لەگەڵ چەند بەرپرسێكی دیكەی عیراقدا كۆ دەبێتەوە، لەوانە وەزیری بەرگری و سەرۆك كۆماری عێراق و باس لە پەیوەندییە سەربازییەكانی نێوان هەردوو وڵات دەكرێت.

ئەڵمانیا یەكێكە لە هاوپەیمانانی دژ بە داعش و لە ساڵانی ڕابردوودا ڕۆڵی هەبووە لە شەڕكردن لەگەڵ ئەو گرووپەدا لە عێراق.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 85819

Your Comment

You are replying to: .
captcha