کونسووڵی ئێران لە سلێمانی: کار دەکەین بۆ کردنەوەی 4 دەروازەی سنووری نوێ لەگەڵ هەرێمی کوردستان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- قایمقانى سلێمانى و كونسوڵى نوێى ئێران لە سلێمانی په‌یوه‌ندییه‌ بازرگانى و كلتوورى و فه‌رهه‌نگییه‌كانى نێوان هه‌ردوولایان تاوتوێ كرد و جه‌ختیان له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانى ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ كرده‌وه‌.

کوردپرێس:

مه‌هدی شوشته‌ری، كونسوڵی نوێى كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ سلێمانی ڕۆژی دوشه‌ممه‌ 19ی ئابی 2019 سه‌ردانى قایمقامیه‌تیى سلێمانى كرد و له‌لایه‌ن ئاوات محه‌مه‌د قایمقامى سلێمانى پێشوازیى لێكرا و باسیان له‌ په‌یوه‌ندییه‌ بازرگانى و ئابوورى و كلتوورییه‌كان كرد و هه‌ردولاش هاوڕا بوون له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانى ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌.

قایمقامى سلێمانى لە کۆبونەوەکەدا رایگه‌یاند، "هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى ئیسلامى ئێران په‌یوه‌ندییه‌كى مێژوى كلتورى و فه‌رهه‌نگى و بازرگانى و ئابورى كۆیان ده‌كاته‌وه‌ و وه‌ك حكوومه‌تى خۆجێى سلێمانى جه‌خت له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانى كۆى ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ به‌جۆرێك كه‌سود و قازانجى هه‌ردوو گه‌لى دۆستى تێدا بێت".

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد، "خوازیارى ئه‌وه‌ین هه‌نگاوى زیاتر بنرێت بۆ پێخستنى كۆى ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ى كه‌ له‌ نێوان هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى ئیسلامیی ئێراندا هه‌یه‌".

قایمقامى سلێمانى داواشى له‌ كونسوڵى ئێران له‌ سلێمانى كرد له‌ هاورده‌كردنى كه‌لوپه‌ل و مه‌وادى خۆراكى ره‌چاوى كوالێتى و جۆرى بكرێت و هانى باشترین كۆمپانیا ئێرانییه‌كانیش بدرێت له‌ سلێمانى و كوردستان وه‌به‌رهێنان بكه‌ن.

هاوکات مه‌هدی شوشته‌ری، كونسووڵی نوێى كۆماری ئیسلامیی ئێران له‌ سلێمانی رایگه‌یاند، خۆشحاڵن به‌و په‌یوه‌ندییه‌ به‌هێزه‌ كلتوورى و بازرگانییه‌ى كه‌ له‌ نێوان ئێران و هه‌رێمى كوردستاندا هه‌یه‌.

ناوبراو جه‌ختیشى له‌ په‌ره‌پێدانى زیاترى ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ كرده‌وه‌ و وتی، "كۆمارى ئیسلامى ئێران خوازیارى ئه‌وه‌یه‌ بره‌وى زیاتر به‌و په‌یوه‌ندییانه‌ بدرێت و له‌ خاڵه‌ سنورییه‌كان كارئاسانى ته‌واو بۆ هاووڵاتییان و بازرگانان بكرێت".

كونسوڵی كۆماری ئیسلامیی ئێران له‌ سلێمانی ڕوونیشی کردەوە، "كار ده‌كه‌ین بۆ كردنه‌وه‌ى چوار ده‌روازه‌ى سنوورى دیکە له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان كه‌ ده‌كه‌ونه‌ سنوورى پارێزگاى سلێمانى".

*لە خەندان وەرگیراوە

News Code 85808

Your Comment

You are replying to: .
captcha