گرینگترین ڕووداوه‌کانی ڕۆژی هه‌ینی 26ی گه‌ڵاڕێزانی 1396 له‌ تورکیا

به‌شی تورکیا- چاوێک ده‌خشێنین به‌ سه‌ر گرینگترین گۆڕانکارییه‌کانی ڕۆژی هه‌ینی 26ی گه‌ڵاڕێزانی 1396 له‌ وڵاتی تورکیا.

جێگری ڕاوێژکاری هێزی ئاسمانیی ئه‌مریکا: تورکیا سیسته‌می S-400 بکڕێت ڕێژه‌ی ده‌ستڕه‌سی له‌ ناتۆ سنووردار ده‌کرێته‌وه‌

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هیدی گه‌رێنت، جێگری ڕاوێژکاری هێزی ئاسمانیی سوپای ئه‌مریکا له‌ لێدوانێکدا ئاماژه‌ی کرده‌ کڕینی سیسته‌می مووشه‌کیی S-400ی ڕووسی له‌ لایه‌ن تورکیاوه‌ و وتی: ئه‌گه‌ر تورکیا ئه‌و سیسته‌مه‌ بکڕێت ده‌ستڕه‌سیی تورکیا به‌ ته‌کنۆلۆژیای ناتۆ سنووردار ده‌کرێته‌وه‌ و له‌ قۆناغه‌کانی دواتردا ده‌کرێت ده‌ستڕه‌سیی تورکیا به‌ فڕۆکه‌ی شه‌ڕکه‌ری به‌ره‌ی پێنجه‌می F-35 سنووردار بکرێته‌وه‌.

سه‌رۆک­کۆماری تورکیا: ده‌بێت عه‌فرین له‌ PYD‌ پاک بکرێته‌وه‌

ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان له‌ لێدوانێکدا ڕای­گه‌یاند: ئه‌وه‌ی داعشی دامه‌زراندووه‌ PYD‌ش هه‌ر ئه‌و دای­مه‌زراندووه‌ هه‌ر بۆیه‌ پاش هاوکاریی داعش له‌گه‌ڵ PYD‌ بێ هه‌ڵوێست بوون. ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی ئێمه‌ له‌ عه‌فرین له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی داڕێژڕاو ده‌چێته‌ پێشێ. عه‌فرین لای ئێمه‌ زۆر گرینگه‌ بۆیه‌ش ده‌بێ له‌ PYD‌ پاک بکرێته‌وه‌.

مێڕاڵ ئاکشنه‌ر: له‌گه‌ڵ پارتی کۆماریخوازی گه‌لی تورکیا کاندیدێکی هاوبه‌شمان بۆ پۆستی سه‌رۆک­کۆماری نابێت

مێڕاڵ ئاکشنه‌ر، سه‌رۆکی IP پارت له‌ لێدوانێکدا ڕای­گه‌یاند: ئه‌گه‌ر پرسیارم لێبکه‌ن ئایا پاڵێوڕاوێکی هاوبه‌شتان له‌گه‌ڵ پارتی کۆماریخوازی گه‌ل هه‌بێ؟ بێ گومان وڵامم نه‌خێر ده‌بێت.

ئه‌ردۆ‌‌غان: ئاماده‌ین هه‌ر هه‌نگاوێکی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ بزاڤی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستی تورکیا ئه‌نجام بده‌ین

سه‌رۆک­کۆماری تورکیا له‌ کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی به‌ لێدوانی ئه‌مدواییه‌ی ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی سه‌باره‌ت به‌ پاڵپشتیی به‌ته‌واوه‌تی له‌ ئاک پارتی کرد و وتی: سه‌باره‌ت به‌ پرسی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی به‌تایبه‌ت له‌ شه‌ڕی دژ به‌ گرووپه‌ تیرۆریستییه‌کان به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌لمان له‌ پێش چاوه‌ و ئاماده‌ین هه‌ر چه‌شنه‌ هه‌نگاوێکی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ پارتی بزاڤی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستی تورکیا ئه‌نجام بده‌ین.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا: جه‌ماعه‌تی گوله‌ن دزه‌یان کردووه‌ته‌ ناو وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا/ چالاکیی له‌سه‌دا 25ی فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا هه‌ڵپه‌سێردراوه‌

مه‌ولوود چاووش ئۆغڵۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا له‌ لێدوانێکدا ئاماژه‌ی به‌ دزه‌ی جه‌ماعه‌تی گوله‌ن بۆ نێو وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا کرد و وتی: چالاکیی له‌سه‌دا 25ی فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا له‌ کۆنسوڵخانه‌ و باڵوێزخانه‌کاندا هه‌ڵپه‌سێردراوه‌.

وێنه‌ی ئه‌تاتورک له‌ "تابلۆی دوژمنان" له‌ نمایشی سه‌ربازیی ناتۆدا کاردانه‌وه‌ی توندی ئه‌ردۆغانی لێکه‌وته‌وه‌

پاش ئه‌وه‌ی وێنه‌ی ئه‌تاتورک دامه‌زرێنه‌ری کۆماری تورکیا به‌ تابلۆی دوژمنانی نمایشی سه‌ربازیی ناتۆ له‌ نۆروێژ بینران ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک­کۆماری تورکیا کاردانه‌وه‌ی توندی پیشان دا و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ فه‌رمانی چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی 40 سه‌ربازی سوپای تورکیا له‌و نمایشه‌ی ده‌رکرد.

سکرتێری گشتیی ناتۆ پاش ڕووماڵ کرانی هه‌واڵه‌که‌ به‌ فه‌رمی داوای لێبوردنی له‌ تورکیا کرد و به‌رپرسیاری کاره‌که‌شی ده‌رکرد.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 8580

Your Comment

You are replying to: .
captcha