بەبێ بەشداریی بەڕێوەبەریی خۆسەر گەڕی پێنجەمی نووسینەوەی دەستووری سووریا دەستپێدەکات

بەشی سووریا- گەڕی پێنجەمی گفتوگۆکان بۆ نووسینەوەی دەستوورێکی نوێ بۆ سووریا لە جنێڤ لە نێوان حکوومەتی سووریا و سەرکردەکانی ئۆپۆزیسیۆن دەستپێدەکات ئەوەش لە کاتێکدایە لەسەر گوشاری تورکیا بەشداریی بە نوێنەرانی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لەو دانوستانەدا نەکراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، گیر پیدرسۆن، نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری سووریا پشتیوانی خۆی بۆ ئەم گفتوگۆ و دانووستاندنەی نووسینەوەی دەستوور راگەیاند، و وتی: پێویستە ھەموو لایەنەكان لە نووسینەوەی دەستووری نوێی سووریا بەشدار بن و رێككەوتنی سیاسی بكەن و كارئاسانی بۆ لیژنەکە.

پیدرسۆن جەختیشی كردەوە، نزیكەی 10 مانگە رەوشی سووریا ئارام بووە و ئاڵۆزییەكان كەم بوونەتەوە.

ئەو گەڕەی گفتوگۆکان لەکاتێکدایە؛ لەم چەند رۆژەی دواییدا ناکۆکیی قوڵ لەنێوان پێکهاتەکانی "دەستەی دانووستاندن"ـی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا سەریهەڵداوە، کە وەکوو مەرجەعی سیاسی بۆ شاندی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا لە لیژنەی دەستوور سەیر دەکرێت.

لەنێو ئۆپۆزیسیۆنی سووریا، ترسی ئەوە هەیە: حکوومەتی سووریا ئەو ناکۆکییانەی نێو دەستەی دانوستاندنکار بە هەل بقۆزێتەوە.

هەر لەم بارەوە ریاد دەرار، ھاوسەرۆكی ئەنجوومەنی سووریای دیموكرات (مەسەدە) دەڵێت ھاوپەیمانی نیشتمانیی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا تەواوی بانگھێشتنامەكانی ئەوانی بۆ دەستپێكردنی كارێكی ھاوبەش دەربارەی دەستووری سووریا پشتگوێ خستووە، دەشڵێت، زۆرجار داوایان لە ئۆپۆزیسیۆن كردووە لە كۆنگرەكانیان ئامادە بن، بەڵام گوێیان پێ نەدراوە.

دەرار ئاماژە بەوەش دەكات، كۆمیتەی دەستووری ئێستا ئەنجامی ئاستانایە، بۆیە سەركەوتوو نابێت و كاری ئەو كۆمیتەیە كات بە حكوومەتی سووریا دەدات بەرەو ھەڵبژاردنی سەرۆكایەتی بچێت و تەمەنی حكوومەت درێژ دەكاتەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 858

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha