بەپێی هەواڵی کوردپرێس، كرمانج عیزەت قائیمقامی قەزای سۆران بە رادیۆ نەوای راگەیاند ماوەی 10 رۆژە و لەپێش جەژنی قوربانەوە دۆخی قەزاكە ئارامترە و پێكدادانی پەكەكە و سوپای توركیا كەمترە، هەرچەندە لە دووەم رۆژی جەژن فڕۆكەكانی توركیا ژمارەیێک ناوچەیان بۆردوومان كرد لە سیدەكان تا دەگاتە قەندیل بەڵام پێكدادانەكانیان كەمتر بووە.
سەبارەت بەمەترسی چۆڵ كردنی ژمارەیێک گوندی ناوچەكە بەهۆی پێكدادانەكان و بۆردوومانەكان، كرمانج عیزەت قائیمقامی سۆران وتی: "بەهۆی ئەوەی لەو رۆژانەدا پێكدادان و بۆردوومانەكان كەمتر بووە مەترسیی چۆڵ كردنی گوندەكانیش كەمترە، هەرچەندە تائێستاش لە حاڵەتێكی نائاساییدان بەهۆی ئەوەی مەترسییان هەیە بەهۆی پێكدادانەكان ئەوانیش بەرئاگری ئەو شەڕە بكەون، بەڵام دوای ئەو ژمارە گوندەی لە مانگی رابردوو چوڵ كران و ژمارەیێک لە خانوو رەز و باخەكانیان سووتا تائێستا هیچ گوندێكی دیكە چۆڵ نەكراوە".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment