له‌سه‌ر کوردی سووریا ململانێی که‌وتۆته‌ نێوان ئه‌مریکا و تورکیا

به‌شی جیهان- گۆڤاری ئاسیا تایمز نووسیی: کوردی سووریا که‌ 25 له‌سه‌دی خاکی سووریای به‌ده‌سته‌وه‌یه‌ و هه‌نگاوه‌کانی به‌ره‌و ئیداره‌ی خۆسه‌ر هه‌ڵده‌نێت بووه‌ته‌ داره‌ده‌ستێک بۆ ململانێیه‌کانی نێوان تورکیا و ئه‌مریکا.

کوردپرێس:

گۆڤاری ئاسیا تایمز له‌باره‌ی ناکۆکییه‌کانی نێوان تورکیا و ئه‌مریکا له‌سه‌ر پێگه‌ی کوردی سووریا ده‌نووسێت: شکست‌هێنانی داعش له‌ سوورتا تا ڕاده‌یێکی به‌رچاو به‌ بۆنه‌ی هه‌وڵ و ته‌قه‌لای کوردی ئه‌و وڵاته‌یه‌ و ئه‌مریکا هاوپه‌یمانیی کورد قه‌رزداری ئه‌و هێزانه‌یه‌ و به‌ڵێنی داوه‌ که‌ له‌ به‌رانبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌کان به‌رگری له‌وان بکات به‌ڵام تورکیا هاوپه‌یمانێکی دیکه‌ی ئه‌ندامی ناتۆی ئه‌مریکا که‌ هه‌میشه‌ له‌ هه‌ستانه‌وه‌ی کورد نیگه‌رانه‌ داپه‌ڕه‌کانی کوردی سووریا به‌ هه‌وڵێک بۆ زه‌برلێدان له‌ پێکهاته‌ی تورکیا ده‌زانێت و سووره‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌ هه‌ر ڕێگایێکه‌وه‌ ئه‌وان له‌ناو ببات.

ئه‌م گۆڤاره‌ باس له‌ هه‌وڵی کوردی سووریا بۆ گه‌یشتن به‌ ڕێککه‌وتن له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی سووریا و هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ری هاوپه‌یمانێتیی نێوان ئیداره‌ی خۆسه‌ری باکووری سووریا له‌گه‌ڵ کوردی عێراق ده‌کات و ده‌ڵێت: ئه‌م کاره‌ بۆته‌ مۆته‌یێکی ڕاسته‌قینه‌ بۆ تورکیا.

ئاسیا تایمز ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد که‌ هه‌م تورکیا و هه‌م کوردی سووریا هاوپه‌یمانی ئه‌مریکان‌ و واشنتۆن ناتوانێت بڕیارێک له‌سه‌ر به‌رگری له‌ تورکیا یان کورد بدات و دانووستان و ڕێککه‌وتنی ئه‌مدواییه‌ی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ تورکیا له‌باره‌ی دروست‌کردنی ناوچه‌ی ئارام هه‌وڵێکه‌ بۆ ڕێگرتن له‌ هێرشی سه‌ربازیی تورکیا بۆ سه‌ر کوردی سووریا.

گۆڤاره‌که‌ باس له‌وه‌ ده‌کات که‌ تورکیا نیگه‌رانییێکی زۆری له‌ هاوپه‌یمانێتیی نێوان کوردی تورکیا له‌گه‌ڵ کورده‌کانی عێراق و سووریا هه‌یه‌ و مومکینه به‌م بۆنه‌وه‌‌ شه‌ڕه‌کانی له‌گه‌ڵ کورد له‌ داهاتوودا چڕتر بکاته‌وه‌.

گۆڤاری ئاسیا تایمز ته‌ئکیدی کردووه‌ که‌ مۆته‌که‌ی تورکیا به‌فه‌رمی ناسینی ناوچه‌ی خۆسه‌ری کوردی باکووری سووریایه‌ پاش دانووستانی ئاشتیی ئاستانه‌ که‌ به‌ ئاماده‌بوونی وڵاتانی ڕووسیا، ئێران و تورکیا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

گۆڤاره‌که‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ ڕێککه‌وتنی له‌رزۆکی ئه‌مدواییه‌ی ئه‌مریکا و تورکیا به‌ شێوه‌ی کاتی ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیای له‌ ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی بۆ سه‌ر کورد پاشگه‌ز کردۆته‌وه‌ به‌ڵام ده‌بێ چاوه‌ڕوان بین که‌ ئه‌م ڕێککه‌وتنه‌ تا چ کاتێک ده‌وامی هه‌یه‌ چوونکه‌ سه‌رۆک کۆماری تورکیا به‌ڵێنی داوه‌ مه‌سه‌له‌ی هه‌ڕه‌شه‌کردنی کورد بۆ سه‌ر سنووره‌کانی سووریا تا عێراق نه‌هێڵێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 85796

Your Comment

You are replying to: .
captcha