کوردپرێس:
کامه‌ران هاجۆ به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانیی کوردی سووریا (ENKS) ئاماژه‌ی به دروست‌کردنی ناوچه‌ی ئارامی باکووری سووریا کرد که بڕیاره له‌لایه‌ن ئه‌مریکا- تورکیاوه دروست بکرێت و به ته‌له‌فزیۆنی ڕووداوی گوت: ئه‌گه‌ر ناوچه‌یێکی وا له باکووری سووریا دروست بکرێت داوا ده‌که‌ین کۆنتڕۆڵی ناوچه‌که به ده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆجێیی و دانیشتوانی ناوچه‌که‌وه بێت. ئه‌م مه‌سه‌له ده‌بێته‌هۆی ئه‌وه‌ی که باکووری سووریا ببێته نموونه‌یێکی پێکه‌وه‌ژیان له شوێنێک بۆ هه‌موو جیهان.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا جه‌ختی کرده‌وه: بۆ دابین‌کردنی ناوچه ئارامه‌که‌ی باکووری سووریا که ناوچه کوردنشینه‌کانیش له‌خۆ ده‌گرێته‌وه ده‌بێ هێزی پێشمه‌رگه‌ی ڕۆژ ده‌ورێکی کارای هه‌بێت. له‌مباره‌وه سه‌ردانێکمان بۆ ئه‌مریکا ده‌بێت و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ئه‌و وڵاته بابه‌ته‌که تاوتوێ ده‌که‌ین.
هاجۆ له‌باره‌ی کۆمیته‌ی داڕشتنی ده‌ستووری سووریا ڕای‌گه‌یاند: ده‌بێ ده‌ستووری نوێی سووریا مافی سه‌رجه‌م هاووڵاتییانی ئه‌و وڵاته ده‌سته‌به‌ر بکات. به جیده‌وه به‌دواداچوون بۆ بابه‌ته‌که ده‌که‌ین و له‌مباره‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی واشنتۆن دیدار و گفتوگۆ ده‌که‌ین.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment