سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان سه‌ركۆنه‌ى ته‌قینه‌وه‌ تیرۆرستییه‌كه‌ى قامشلۆ و حه‌سه‌که‌ ده‌كات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان له‌ ڕێگای به‌یاننامه‌یێکه‌وه‌ ته‌قینه‌وه‌ تیرۆریستییه‌که‌ی قامشلۆ و حه‌سه‌که‌ی ئیدانه‌ کرد و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی جموجووڵی تیرۆریستانی داعش له‌ ناوچه‌که‌ی به‌‌ مه‌ترسییێکی جیدی وه‌سف کرد.

کوردپرێس:

سه‌رۆكایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ته‌قینه‌وه‌ تیرۆریستییه‌کانی قامیشلۆ و حه‌سه‌که‌ هاته‌ ده‌نگ و ڕای‌گه‌یاند: "به‌ توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشه‌ تیرۆریستییه‌ ده‌كه‌ین كه‌ تیرۆریستانى داعش ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 18ی 8ی 2019 له‌ قامشلۆ‌ ئه‌نجامیان دا و زیانى گیانى و ماددى لێ كه‌وته‌وه‌، هه‌روه‌ها له‌ حه‌سه‌که‌ش مینێک به‌ ئۆمبێلێکدا ته‌قێندراوه‌ته‌وه‌ و که‌سێک بریندار بووه‌."

سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان له‌ به‌یاننامه‌که‌یدا پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى و هاوخه‌میی خۆی ئاراسته‌ی كه‌سوكارى قوربانییان کردووه‌ و هیواى زووچاكبوونه‌وه‌شی بۆ برینداران و به‌ركه‌وتووان خواستووه‌.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستاندا هاتووه‌: "سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى جمووجوڵى تيرۆریستانى داعش و كاره‌ تيرۆرستيه‌كانيان له‌ ناوچه‌كه‌، هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسى ڕاسته‌قينه‌ن و له‌سه‌ر ئاستى وڵاتانى ناوچه‌كه‌ و نێوده‌وڵه‌تيش پێويستى به‌ هاوكارى و هه‌ماهه‌نگىی زياتر و كارى جدديتره‌ بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و له‌ناوبردنيان".

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 85792

Your Comment

You are replying to: .
captcha