کوردپرێس:
سه‌رۆكایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ته‌قینه‌وه تیرۆریستییه‌کانی قامیشلۆ و حه‌سه‌که هاته ده‌نگ و ڕایگه‌یاند: "به توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشه تیرۆریستییه ده‌كه‌ین كه تیرۆریستانى داعش ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 18ی 8ی 2019 له قامشلۆ ئه‌نجامیان دا و زیانى گیانى و ماددى لێ كه‌وته‌وه، هه‌روه‌ها له حه‌سه‌که‌ش مینێک به ئۆمبێلێکدا ته‌قێندراوه‌ته‌وه و که‌سێک بریندار بووه."
سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان له به‌یاننامه‌که‌یدا پرسه و سه‌ره‌خۆشى و هاوخه‌میی خۆی ئاراسته‌ی كه‌سوكارى قوربانییان کردووه و هیواى زووچاكبوونهوهشی بۆ برینداران و به‌ركه‌وتووان خواستووه.
له به‌شێكی دیكه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستاندا هاتووه: "سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى جمووجوڵى تيرۆریستانى داعش و كاره تيرۆرستيهكانيان له ناوچه‌كه، هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسى ڕاسته‌قينه‌ن و له‌سه‌ر ئاستى وڵاتانى ناوچه‌كه و نێوده‌وڵه‌تيش پێويستى به هاوكارى و هه‌ماهه‌نگىی زياتر و كارى جدديتره بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و لهناوبردنيان".
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment