تورکیا سیسته‌می S-400 بکڕێت ڕێژه‌ی ده‌ستڕه‌سی له‌ ناتۆ سنووردار ده‌کرێته‌وه‌

به‌شی تورکیا- هیدی گه‌رێنت، جێگری ڕاوێژکاری هێزی ئاسمانیی سوپای ئه‌مریکا ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر تورکیا سیسته‌می مووشه‌کیی S-400 بکڕێت، ڕێژه‌ی ده‌ستڕه‌سیی به‌ ته‌کنۆلۆژیای ناتۆ سنووردار ده‌کرێته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هیدی گه‌رێنت، جێگری ڕاوێژکاری هێزی ئاسمانیی سوپای ئه‌مریکا له‌ لێدوانێکدا ئاماژه‌ی کرده‌ کڕینی سیسته‌می مووشه‌کیی S-400ی ڕووسی له‌ لایه‌ن تورکیاوه‌ و وتی: ئه‌گه‌ر تورکیا ئه‌و سیسته‌مه‌ بکڕێت ده‌ستڕه‌سیی تورکیا به‌ ته‌کنۆلۆژیای ناتۆ سنووردار ده‌کرێته‌وه‌ و له‌ قۆناغه‌کانی دواتردا ده‌کرێت ده‌ستڕه‌سیی تورکیا به‌ فڕۆکه‌ی شه‌ڕکه‌ری به‌ره‌ی پێنجه‌می F-35 سنووردار بکرێته‌وه‌.

له‌ درێژه‌ی وته‌کانیدا ئاشکرای ده‌کات: ئه‌گه‌ر ڕێککه‌وتنه‌که‌ی ڕووسیا و تورکیا سه‌باره‌ت به‌ کڕینی S-400 بچێته‌ ئه‌رزی واقیعه‌وه‌، پێوه‌ندیی سه‌ربازیی نێوان ناتۆ و تورکیا ده‌که‌وێته‌ به‌ر کارتێکه‌ریی جیدی. ستراتێژی ناتۆ مۆڵه‌تی به‌کارهێنانی ئه‌و سیسته‌مه‌ نادات.

ویلایه‌ته‌یه‌کگرتووه‌کان هێشتا له‌م باره‌وه‌ بڕیاری نه‌داوه‌ به‌ڵام ئه‌گه‌ری زۆری هه‌یه‌ سه‌باره‌ت به‌ ناردنی فڕۆکه‌ی شه‌ڕکه‌ری F-35 بۆ تورکیا که‌ بڕیار بووه‌ ساڵی 2018 ئه‌نجام بدرێت کێشه‌ی جیدی دروست بکات. به‌کارهێنانی هاوکاتی S-400 و F-35 له‌ لایه‌ن تورکیاوه‌ ده‌توانێت خاڵی لاوازی سیسته‌می بوردومانی ئه‌مریکا هه‌مبه‌ر به‌ سیسته‌می به‌رگریی مووشه‌کیی ڕووسیا وه‌دیار بخات و ئه‌مه‌ش بۆ شه‌ڕکه‌ری F-35 نه‌هه‌ماتیێکی گه‌وره‌یه‌.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی دیوار

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 8579

Your Comment

You are replying to: .
captcha