کوردپرێس:
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری عێراق له به‌یاننامه‌یێکدا بڵاوی کرده‌وه که ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 18ی ئابی 2019 به‌رھه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆماری عێراق سه‌ردانی وه‌زاره‌تی به‌رگری کردووه و له‌لایه‌ن وه‌زیری به‌رگریی نه‌جاح شمری و گه‌وره ئه‌فسه‌رانی سوپا به گه‌رمی پێشوازی کراوه و له میانی پێشوازییێکی فه‌رمیدا مارشی کۆماری لێدراوه و پاشان سه‌رۆک کۆمار و وه‌زیری به‌رگری پاسه‌وانی شه‌ره‌فیان پشکنی که سه‌رجه‌م پێکھاته‌کانی سوپای عێراقی له خۆگرتووه.
سه‌رۆک کۆمار له وه‌زاره‌تی به‌رگری وتارێکی پێشکه‌ش کرد و تیایدا دووپاتی کرده‌وه که خوێنی شه‌ھیدان و قوربانی ھێزه چه‌کداره‌کان له سوپا و پۆلیس و پێشمه‌رگه و حه‌شدی شه‌عبی و حه‌شدی نیشتمانی و دژه تیرۆر به‌رز ده‌نرخێنین که له‌پێناو پاراستنی ھاووڵاتییان و گشت عێراقدا ڕشتیان.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد: "برینه‌کان خه‌ریکه ساڕ‌ێژ ده‌بن چوونکه ئیراده‌ی ئێوه له خواستی تیرۆر گه‌وره‌تر بوو و یه‌کڕیزیتان بووه نمونه‌ی یه‌کڕیزیی نیشتمانی له کاته سه‌خته‌کاندا، ھه‌روه‌ک ئه‌مڕۆش بوونه‌ته جێگای ڕێزی مرۆڤایه‌تی که به‌شه‌ره‌فه‌وه به‌رگریتان کرد له به‌رامبه‌ر تیرۆریستان‌دا، ھاوکات وتی ھێزه چه‌کداره‌کان به‌گشت پێکھاته‌کانییه‌وه گه‌وره‌ترین داستانیان تۆمار کرد له جه‌نگی دژ به تیرۆریستانی داعش و سه‌رکه‌وتنی گه‌وره‌یان به ده‌ستھێنا."
به‌رھه‌م ساڵح له درێژه‌ی وتاره‌که‌یدا ڕوونی کرده‌وه: "پێویسته سوپا به‌رده‌وام بێت له ڕیشه‌کێش کردنی تیرۆر و دووباره سه‌رھه‌ڵنه‌دانه‌وه‌ی داعش له عێراقدا".
سه‌رۆک کۆمار ئه‌وه‌شی دووپات کرده‌وه: "نابێت سوپا به‌شدار بێت له یه‌کلایی کردنه‌وه‌ی ھاوکێشه سیاسییه‌کاندا به‌ڵکوو ده‌بێت بێلایه‌نی خۆی بپارێزێت و پیشه‌یانه ئه‌رکه‌کانی خۆی جێبه‌جێ بکات و پێویسته چه‌ک ته‌نھا به ده‌ست ده‌وڵه‌ت بێت."
سه‌باره‌ت به کێشه‌کانی ناوچه‌که به‌رھه‌م ساڵح وتی: "عێراق جارێکی دیکه نابێته گۆڕه‌پانی یه‌کلایی‌کردنه‌وه‌ی ململانییه سیاسییه‌کانی ناوچه‌که به‌ڵکوو عێراق ده‌بێته پێگه‌یێک بۆ به‌یه‌کگه‌یشتنی لایه‌نه ناکۆکه‌کان تا جارێکی‌تر ناوچه‌که تووشی شه‌ڕ و ماڵوێرانی نه‌بێته‌وه."
له‌لای خۆیه‌وه وه‌زیری به‌رگری سوپاسی سه‌رۆک کۆماری کرد بۆ گرنگیدان به کارمه‌ندانی سوپا و ھاوکات جه‌ختی کرده‌وه که ھێزه چه‌کداره‌کان په‌یمان دووپات ده‌که‌نه‌وه که سه‌ربازێکی وه‌فادار بن بۆ به‌رگری کردن له ھاووڵاتییان و خاکی نیشتمان.
سه‌رچاوه: سۆمه‌ریه نیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment