لە ئێران بەبۆنەی بەکارهێنانی جلی کوردییەوە مۆڵەت بە چاپ کردنی کتێبێکی منداڵان نادرێت

بەشی فەرهەنگ- بەڕێوەبەری بڵاڤگەی باشوور لە ئیلام بە کوردپرێسی وت مۆڵەتی چاپ کردنی کتێبێکی بواری منداڵانیان پێنەدراوە لەبەر ئەوەی یەک لە کارەکتەرەکانی ئەو کتێبە لە وێنەکاندا بە جلی کوردییەوە دەرکەوتووە.

کوردپرێس:

محەمەد مورادی نەساری بەڕێوەبەری دەزگای چاپ و پەخشی باشوور لە شاری ئیلام بە هەواڵنێری کوردپرێسی ڕاگەیاند کتێبێکی منداڵانیان بۆ وەرگرتنی مۆڵەتی چاپ ناردووە بۆ دایرەی ڕۆشنبیریی پارێزگای ئیلام بەڵام بە لەبەر ئەوەی وێنەی کارەکتەری مێروولەی نێو کتێبە بە جلی کوردییەوە کێشراوە ئەو کتێبە مۆڵەتی وەرنەگرتووە.

بەڕێوەبەر بڵاڤگەی باشوور گوتیشی ئەو بەڕێزەی لە دایرەی ڕۆشنبیری تاوتوێی کتێبەکەی کردووە لە ژێر نووسیویەتی: "با جلی مێروولەکە کوردی نەبێت".

ناوبراو ڕەخنەی توندی لەو تێبینییە گرت و بە کوردپرێسی گوت ئەوە یەکەم جار نیە کە کتێب بۆ دایرەی ڕۆشنبیری دەنێردرێت و وێنەی جلی کوردیی تێدایە بەڵام سەیرە کە ئەم جارە کتێبەکە بە بۆنەی بەکارهێنانی وێنەی جلی کوردی ڕەت کراوەتەوە.

مورادی نەساری ڕەخنەی لە دایرەی ڕۆشنبیرییش گرت کە چۆن بە ڕوەای دەزانن لە سەر تێبینیی یەک کەس مۆڵەتی کتێبێک ڕەت بکەنەوە کە ملوێنان تمەن تێچووی بۆ سەرف دەکرێت.

ئاژانسی هەواڵی کوردپرێس بەدواداچوونی بۆ بابەتەکە کرد و بەو مەبەستەش دیمانەیێکی لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتیی دایرەی ڕۆشنبیریی پارێزگای ئیلام کرد.

عیمران خودئامووز بەرێوەبەری دایرەی ڕۆشنبیریی پارێزگای ئیلام لەبارەی ڕەتکرانەوەی مۆڵەتی لەچاپدانی ئەو کتێبە بە کوردپرێسی گوت: داواکاری بۆ وەرگرتنی مۆڵەتی چاپ پێوەندیی بە دایرەی پارێزگاکەوە نیە و بۆ وەزارەت بەرز دەکرێتەوە و مۆڵەتەکان ڕاستەوخۆ لە وەزارەتی ڕۆشنبیرییەوە دەردەکرێن.

News Code 85779

Your Comment

You are replying to: .
captcha