14 تیرۆریستی داعش له‌ باشووری مووسڵ کوژران و ده‌ستگیر کران

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- هێزه‌کانی عێراق ئۆپه‌راسیۆنێکیان له‌ باکووری ڕۆژئاوای وڵات ئه‌نجام دا و له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌دا ژماره‌یێک چه‌کداری داعش کوژران و ده‌ستگیر کران.

کوردپرێس:

ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌ 17ی ئابی 2019 سه‌رچاوه‌یێکی ئه‌منی بۆ هه‌واڵده‌ریی به‌غداد ئه‌لیه‌ومی گوت: هێزه‌کانی له‌شکه‌ری 16ی سوپای عێراقی سه‌ر به‌ فه‌رمانده‌ییی ئۆپه‌راسیۆنی نه‌ینه‌وا له‌ باکووری ڕۆژئاوای وڵات به‌ هاوکاریی هێزه‌کانی حه‌شدی عه‌شایر ئۆپه‌راسیۆنێکی سه‌ربازییان بۆ ڕاوه‌دوونانی پاشماوه‌کانی داعش له‌ ناوچه‌ بیابانییه‌کانی هه‌ڵکه‌وتوو له‌ ڕۆژئاوای قه‌زای شووره‌ له‌ باشووری شاری مووسڵ ئه‌نجام دا.

سه‌رچاوه‌که‌ که‌ نه‌یویست ناوه‌که‌ی بدرکێندرێت ته‌ئکیدی کرده‌وه‌ که‌ هێزه‌کانی عێراق له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌یان له‌ باشووری مووسڵ 9 تیرۆریستی داعشیان له‌ چالاکی خستووه‌ و چوار چه‌کداری دیکه‌ی ئه‌و گرووپه‌یان ده‌ستگیر کردووه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 85776

Your Comment

You are replying to: .
captcha