١٧ تشرینی دووەم ٢٠١٧ - ٢٢:٠٩
مردنیش شەرمەزاری هەندێک وەفا دەبێت

بەشی ئێران- هاووڵاتییێکی کوردی خەڵکی بۆکان بە شێوەیێکی جیاواز گیانی لەدەست ‌دا و بۆتە بابەتی گەرمی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس شەوی ڕابردوو هاووڵاتییێکی کوردی خەڵکی شاری بۆکانی سەربە پارێزگای ورمێ بەناوی ئەبووبەکر مەعرووفی ، لە کاتی گەیاندنی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی زەمین‌لەرزەکەی کرماشان لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا گیانی لە دەست دا.

ئەبوبەکر مەعروفی شەوی ڕابردوو لە کاتێکدا ئۆتۆمبێلێکی یارمەتییەکانی هاووڵاتییانی بۆکانی لێدەخوڕی و کە بیگەیەنەتە کرماشان، لە دەوروبەری شاری جوانڕۆی سەربە کرماشان لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا گیانی لە دەست دا.

بەهۆی ئەو مردنە سەرنج ڕاکێشەوەیە لەکاتی بردنی هاوکاری بۆ لێقەوماوان هەزاران هاوڵاتیی شاری جوانڕۆ سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ لەبەردەم نەخۆشخانەی ئەو شارە گرد بوونەوە و تەرمەکەیان بەرەو گۆڕستانێکی شاری بۆکان بەڕێ کرد.

لە زۆربەی شار و شارۆچکەکانی نێوان جوانرۆ و بۆکان، خەڵکی شارەکان بۆ ڕێزگرتن هاتنە پێشوازیی تەرمەکە و لە شاری بۆکانیش لە لایەن خەڵکی شارەکە پێشوازییێکی جەماوەریی گەورە لە تەرمی ئەبووبەکر مەعرووفی کرا.

News Code 8569

Your Comment

You are replying to: .
captcha