کوردپرێس بەپێی راگەیەندراوی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لەسەر کۆبوونەوەکە: "برێت مەکگۆرک جه‌ختی له‌سه‌ر دۆستایه‌تی و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و واشنتۆن كرده‌وه و هیوای په‌ره‌پێدانی زیاترى په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولاى له هه‌موو بواره‌كاندا خواست".
مەکگۆرک لە نووسراوێکی پەیجی تایبەتی خۆی لە تویتەر وێڕای ئاماژە بەو دیدارەی خۆی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، پێشوازیی لە چارەسەر کردنی کێشەکانی نێوان بەغدا و هەولێر لە ڕێگای گفتوگۆوە کرد.
لەبەرانبەردا نێچیرڤان بارزانی لەو دیدارەدا ئاماژه‌ی به په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و واشنتۆن كردووە و هیوای خواستووە زیاتر په‌ره‌یان پێ بدرێت.
هه‌روه‌ها سوپاسی هاوكارییه‌كانى ئه‌مه‌ریكاى بۆ هه‌رێمی كوردستان كردووە و دووپاتی كردووەتە‌وه: "ده‌بێ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌وڵی زه‌مینه خۆش كردن بۆ ده‌ست پێكردنی گفتوگۆیێكى جددیى نێوان هه‌ولێر و به‌غدادا بدات، كه تاكه ڕێگه‌ى چاره‌سه‌رى كێشه‌كانه و دووپاتى كرده‌وه هه‌رێمی كوردستان هیچ كاتێك لایه‌نگری به‌ریه‌ك كه‌وتن نه‌بووه".
لەدوای ریفراندۆمی هەرێمی کوردستان لە ٢٥ی ٩، ئەمە یەکەم سەردانی سەردانی برێت مەکگۆرکە بۆ هەرێمی کوردستان.
هەروەها ئەم سەردانەی مەکگۆرک دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق دێت لە شاری بەغدا، کە تەئکیدی لەوە کردبووەوە کێشەکانی نێوان هەرێم و عێراق بە دیالۆگ و لە چوارچێوەی دەستوردا چارەسەر بکرێن.
Your Comment