بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەو دیدارەدا كونسوڵی گشتیی ئیتاڵیا لە هەرێمی كوردستان لەگەڵ دەربڕینی پرسە و ماتەمینی بۆ گیان لەدەست دانی ژمارەیێک هاوڵاتی بەهۆی رووداوی بوومەلەرزەكەوە، ئامادەییی وڵاتەكەشی بۆگەیاندنی هاوكاری مرۆیی دەربڕی و بڕیاری حكوومەتی ئیتاڵیای بۆ كۆمەک كردنی لێقەوماوانی كارەساتەكە روون كردەوە.
لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا، بارودۆخی ئێستا و گرژییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و جموجۆڵە سەربازییەكانی لە سنووری ناوچە دابڕێندراوەكان گفتوگۆی لە بارەوە كرا، هەردوولا جەختیان لەوە كردەوە كە پێویستە هەوڵ بدرێت گرژییەكان نەمێنن و دیالۆگ لە نێوان هەولێر و بەغدا ئەنجام بدرێت، بەوجۆرەی ئاشتیی و ئۆقرەیی سیاسیی و ئەمنیی بێتەكایەوە.
لای خۆیەوە، هێرۆ ئیبرایم ئەحمەد سوپاسی هەڵوێستی ئیتاڵیای كرد، لە هاوكاری كردنی بەردەوامی هەرێمی كوردستان، ستراتیژ و سیاسەتی یەكێتی بۆ چارەسەری كێشەكان روون كردەوە و رای گەیاند: لە پێناو چارەسەر كردنی كێشەكان و یەكڕیزیی نیشتمانیی و هاوكات باش كردنی ژیانی هاوڵاتییان، پێویستە هەنگاوی جددی بنرێت.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment