باڵیۆزخانەی بەریتانیا لە عێراق پێشوازی لە بەیاننامەكەی حكوومەتی هەرێم دەكات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- باڵیۆزخانەی بەریتانیا لە عێراق رای گەیاند: پێشوازی لە بەیاننامەكەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەكەن لە وەڵامی بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی لە بارەی ماددەی 1ی دەستووری عێراق.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، باڵیۆزخانەكە لە راگەیێندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەریتانیا پشتیوانی لە عێراقێكی سەقامگیر و یەكگرتوو دیموكراتی دەكات.

دادگای‌ باڵای‌ فیدراڵی‌ له‌ ڕۆژی‌ 6/11/2017 بڕیاری‌ ژماره‌ 122ی‌ ده‌ركرد سه‌باره‌ت به‌ ڕاڤه‌كردنی‌ مادده‌ی‌ یه‌كه‌م له‌ ده‌ستووری‌ عێراق و رای گه‌یاند: كۆماری‌ عێراق ده‌وڵه‌تێكی‌ فیدراڵیی‌ سه‌ربه‌خۆیه‌، خاوه‌ن سه‌روه‌ریی‌ ته‌واوه كه‌ سیسته‌می‌ حوكمڕانی‌ تیایدا كۆماریی‌ په‌رله‌مانیی‌ دیموكراتییه‌، ئه‌م ده‌ستووره‌ زامنی‌ یه‌كێتیی‌ عێراقه‌.

حكوومه‌تی‌ هه‌رێم لە بەیاننامەیێکدا رای گه‌یاند: له‌ ڕوانگه‌ی‌ هه‌ڵوێستی‌ ڕوونمانه‌وه‌ به‌ پێشوازی كردن له‌ هه‌ر ده‌ستپێشخه‌رییێک به‌م ئاراسته‌یه‌، له‌ پێش هه‌مووشیانه‌وه‌ ده‌ستپێشخه‌ریی‌ ئایه‌توڵلا عوزما سه‌ید سیستانی‌ و هه‌ندێک له‌ كه‌سایه‌تییه‌ عێراقییه‌كان و وڵاتانی‌ دۆستی‌ گه‌لی‌ عێراق به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ده‌ستووری‌ عێراق بۆ چاره‌سه‌ر كردنی‌ ناكۆكییه‌كان، ڕێز له‌و ڕاڤه‌كردنه‌ی‌ دادگای‌ باڵای‌ فیدراڵی‌ بۆ مادده‌ی‌ یه‌كه‌م له‌ ده‌ستوور ده‌گرین.

هه‌روه‌ها جەختی کردبوویەوە، كه‌ پێویسته‌ ئه‌وه‌ ببێته‌ بنه‌مایێک بۆ ده‌ست پێكردنی‌ دیالۆگێكی‌ نیشتمانیی‌ گشتگیر بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ ناكۆكییه‌كان له‌ ڕێگه‌ی‌ جێبه‌جێ كردنی‌ ته‌واوی‌ هه‌موو مادده‌كانی‌ ده‌ستووری‌ عێراقه‌وه‌ به‌ جۆرێک ببێته‌ هۆی‌ زامن كردنی‌ پاراستنی‌ ماف و ده‌سه‌ڵات و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی‌ هاتوو له‌ ده‌ستووردا به‌و پێیه‌ی‌ ئه‌مه‌ تاكه‌ ڕێگه‌یه‌ بۆ زامن كردنی‌ یه‌كێتیی‌ عێراق وه‌ک له‌ مادده‌ی‌ یه‌كه‌می‌ ده‌ستووردا هاتووه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 8559

Your Comment

You are replying to: .
captcha