ته‌لال سه‌لۆ وته‌بێژی سوپای دیموکراتیکی سووریا خۆی به‌ ده‌ست سوپای ئازادی سووریاوه‌ داوه‌

به‌شی سووریا- هه‌واڵنێری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی بی بی سی له‌ په‌یجی تایبه‌تی خۆی له‌ توویته‌ر ئیدعای کردووه‌ ته‌لال سه‌لۆ وته‌بێژی سوپای دیموکراتیکی سووریا له‌و هێزانه‌ جیا بۆته‌وه‌ و شه‌وی ڕابردوو هاتۆته‌ ناوچه‌ی جرابلۆسی باکووری سووریا و خۆی به‌ ده‌ست سوپای ئازادی سووریاوه‌ داوه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕییه‌م ده‌له‌تی هه‌واڵنێری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی بی بی سی له‌ په‌یجی تایبه‌تی خۆی له‌ توویته‌ر له‌ حاڵێکدا ئه‌و ئیدیعایه‌ی کردووه‌ که‌ هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵوی تورکیاش له‌ زاری سه‌رچاوه‌یێکی بڕواپێکراوه‌وه‌ هه‌واڵی جیابوونه‌وه‌ی ته‌لال سه‌لۆ له‌ سوپای دیموکراتیکی سووریای پشتڕاست کردۆته‌وه‌.

شیاوی ئاماژه‌یه‌؛ تا ئه‌م کاته‌ سوپای دیموکراتیکی سووریا له‌وباره‌یه‌وه‌ هیچی ده‌رنه‌بڕیوه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 8539

Your Comment

You are replying to: .
captcha