به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا له به‌یاننامه‌یێکدا پاڵپشتیی له هه‌ڵوێستی ئیجابیی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان کردووه به‌رانبه‌ر به حوکمی دادگه‌ی فیدڕاڵی عێراق له‌وباره‌یه‌وه که ناوچه جۆربه‌جۆره‌کانی عێراق به گوێره‌ی ده‌ستووری عێراقی جیا نابنه‌وه.
له به‌یاننامه‌که‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا نووسراوه: ئێمه حکوومه‌تی عێراق و به‌رپرسانی هه‌رێمی کوردستان بانگهێشت ده‌که‌ین بۆ دانووستانی ده‌ستبه‌جێ بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌چاری سیاسی بۆ ناکۆکی و موناقه‌شه‌کانیان به گوێره‌ی ده‌ستووری عێراقی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ڕێز له یه‌کڕیزی و یه‌کپارچه‌ییی عێراق ده‌گرین و به‌غداش هان ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی مافی کورده‌کان بپارێزێت.
پاریس هه‌روه‌هاش جه‌ختی له‌سه‌ر درێژه‌ی پاڵپشتیی داکۆکییه‌کانی یان کۆبیس نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له عێراق کردووه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment