بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌ختیار شاوه‌یس ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتیی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ڕای گەیاند: "ناكرێت حكوومه‌تی عێراق چیتر پێداگری له سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كانی ڕیفراندۆم بكات، چوونكه هه‌رێم به ناڕاسته‌وخۆ ئه‌نجامه‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه".
شاوەیس وتیشی: ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم بۆ پابه‌ند بوون و ڕێزگرتنه له بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی كه ئاماژه به یه‌كپارچه‌ییی خاكی عیراق ده‌كات، هه‌ڵوێستێكی ڕوونی هه‌رێمه كه پابه‌ند نابێت به ئه‌نجامی ڕیفراندۆم، به پشتبه‌ستن به‌وه‌ش داوای نه‌رمی نواندنمان له‌حه‌یده‌ر عه‌بادی كردوه".
سه‌باره‌ت به‌مه‌رجی به‌غدا بۆ ده‌ست پێكردنی دانووستان له‌گه‌ڵ وه‌فدی هه‌رێم، د.به‌ختیار ڕه‌تی كرده‌وه، عه‌بادی هیچ مه‌رجێكی بۆ پێكهاته‌ی وه‌فده‌كه‌ی هه‌رێم دانابێت.
شاوەیس وتی:"ته‌نها مه‌رجیان كه زۆر جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌كه‌نه‌وه مه‌سه‌له‌ی ڕیفراندۆمه، به‌ڵام وه‌ك ئه‌وه‌ی مه‌رجیان له‌سه‌ر پێكهاته‌ی وه‌فده‌كه هه‌بێت، هیچ شتێكی وا نییه، چوونكه حكوومه‌تی هه‌رێم به‌رده‌وامه له‌كاره‌كانی".
ناوبراو ئاشكراشی كرد، "له چاوه‌ڕوانیی حكومه‌تی عیراقداین بۆ ئه‌وه‌ی كاتێك بۆ ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆكان دیاری بكرێت، ده‌بێت هه‌رێمیش له هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وام بێت، له هه‌موو بارێكیشدا ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆ له به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكی كوردستان و بژێوی فه‌رمانبه‌راندا ده‌بێت.
سەرچاوە: SNN
Your Comment