به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕه‌سووڵ ڕاشکی له‌و باره‌یه‌وه وتی: به‌داخه‌وه بینراوه ژماره‌یێک خه‌ڵکی هه‌لخواز به ناو مانگی سووره‌وه ژماره حسێبی بانکی بۆ کۆکردنه‌وه‌ی یارمه‌تیی هاووڵاتییان ڕاده‌گه‌یێنن که ئه‌وه پێوه‌ندیی به ئێمه‌وه نییه و داوا له هاووڵاتییانی مرۆڤدۆستمان ده‌که‌ین ئه‌گه‌ر شتی له‌و چه‌شنه‌یان بینی مه‌رجه‌عه‌کانی داد ئاگادار بکه‌نه‌وه.
ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه تاکه ژماره حسێبی بانکیی کۆمه‌ڵه‌ی مانگی سوور 99999یه که له تێکڕای لقه‌کانی بانکی میللی، میلله‌ت، سادرات، تیجاره‌ت، ده‌ی، شه‌هر، ئاینده، ڕساله‌ت و ڕفاه ئاماده‌ی وه‌گرتنی یارمه‌تیی هاووڵاتییانه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment