بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئێواره‌ی ڕۆژی سێشەممە به‌رهه‌م ساڵح سەرۆکی قەوارەی هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری له شاری سلێمانی پێشوازی كرد له ڕامۆن بلیكوا باڵیۆزی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له به‌غدا و خاتوو كلاریس پاستوری به‌رپرسی نووسینگه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له هه‌ولێر و سه‌باره‌ت به گۆڕانكاری و رووداوه‌كانی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه گفتوگۆیان كرد .
بەرهەم ساڵح لەو کۆبوونەوەیەدا ڕایگەیاند: پێویستە مافە دەستورییەکانی کورد پارێزراو بن و بژێوی خەڵک تێکەڵ بە کێشە سیاسییەکان نەکرێت و هەروەها چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به رێگای گفتوگۆ و له یه‌كگه‌یشتن بێت و دوور له به‌كارهێنانی هه‌ڕه‌شه و هێز بێت.
سەرۆکی قەوارەی هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری ئاماژەی بەوەش داوە کە پێویسته جموجووڵی سه‌ربازی رابگیرێت و هه‌رچی زووه به دیالۆگ سه‌رجه‌م كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێت له نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا و پێویسته مافه ده‌ستوورییه‌كانی گه‌لی كورد پاریزراو بێت.
سەرچاوە: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60113
Your Comment