پێویستە بژێوی خەڵکی تێکەڵ بە کێشە سیاسییەکان نەکرێت

بەشی عێراق و هەرێمی- سەرۆکی قەوارەی هاوپەیمانی داوا دەکات سەرجەم جووڵە سەربازییەکان لە ناوچەکە ڕابگیرین و بژێوی خەڵکی تێکەڵ بە کێشە سیاسییەکان نەکرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئێواره‌ی ڕۆژی سێ‌شەممە به‌رهه‌م ساڵح سەرۆکی قەوارەی هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری له‌ شاری سلێمانی پێشوازی كرد له‌ ڕامۆن بلیكوا باڵیۆزی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له‌ به‌غدا و خاتوو كلاریس پاستوری به‌رپرسی نووسینگه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له‌ هه‌ولێر و سه‌باره‌ت به‌ گۆڕانكاری و رووداوه‌كانی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌ گفتوگۆیان كرد .

بەرهەم ساڵح لەو کۆبوونەوەیەدا ڕایگەیاند: پێویستە مافە دەستورییەکانی کورد پارێزراو بن و بژێوی خەڵک تێکەڵ بە کێشە سیاسییەکان نەکرێت و هەروەها چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به رێگای گفتوگۆ و له‌ یه‌كگه‌یشتن بێت و دوور له‌ به‌كارهێنانی هه‌ڕه‌شه‌ و هێز بێت.

سەرۆکی قەوارەی هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری ئاماژەی بەوەش داوە کە پێویسته‌ جموجووڵی سه‌ربازی رابگیرێت و هه‌رچی زووه‌ به‌ دیالۆگ سه‌رجه‌م كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێت له‌ نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا و پێویسته‌ مافه‌ ده‌ستوورییه‌كانی گه‌لی كورد پاریزراو بێت.

سەرچاوە: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 8509

Your Comment

You are replying to: .
captcha