هەرێمی کوردستان دەرفەتی زێڕینی خۆی بۆ دانووستاندن لەگەڵ بەغدا لە دەست داوه‌

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- یووسف محەمەد ڕای گەیاند: گۆڕان کاتێکی پێ باشە بگەڕێتەوە پەرلەمان کە هەست بکات پەرلەمان خاوەن بڕیارە و لە دەرەوە بڕیاری بەسەردا ناسەپێندرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە لێدوانێکدا بۆ دەنگی ئەمریکا یووسف محەمەد ئەوەشی وتووە: پرسەکان لە هەرێم بە حزبی کراون و گۆڕانیش سەرپشک کراوە لەوەی چ بڕیارێک دەدات لەوەی بگەڕێتەوە بۆ پەرلەمان یان نا.

ناوبراو هەروەها دەشڵێت: ئەوەی من دەیبینم و ئەوەی ئێمە خوازیارین ئەوەیە کاتێک پێمان باشە بگەڕێینەوە بۆ پەرلەمان کە هەست بکەین پەرلەمان خاوەنی بڕیارە و هیچ بڕیارێکیش لە دەرەوەی پەرلەمانەوە بەسەر پەرلەماندا ناسەپێندرێت."

یووسف محەمەد ئاماژەی بەوەش کردووە، کاراکردنەوەی پەرلەمان تەنیا بۆ ڕەوایی دان بوو بە هەندێک هەنگاوی دەرەوەی پەرلەمان و دەشڵێت: "بەداخەوە هەردوو هەڵبژاردن کە بە یاسا ڕێکخرا بوو دواخران لە پێناو بابەتێکدا کە بە یاسا ڕێکنەخرا بوو."

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان وتیشی: لە ئێستادا ئەوە دامەزراوە شەرعییەکان نین بڕیار دەدەن لەوەی چارەنووسی خەڵکی کوردستان چی لێدێت، بۆیە پێویستە قۆناغێکی گواستنەوە و جۆرێکی تری فەرمانڕەوایەتی بێتە ئاراوە.

ناوبراو ئەوەشی وتووە، هەرێمی کوردستان دەرفەتی زێڕینی خۆی بۆ دانووستاندن لەگەڵ بەغداد لە دەست دا لە کاتێکدا پەیمانی تەواو هەبوو بۆ هەرێم کە بە پشتیوانییێکی نێودەوڵەتییەوە هەوڵی چارەسەریی گرفتەکان دەدرێت لەگەڵ بەغدا

و ئەوان بە شێک نەبوون لە ململانێی نێوان هەرێم و بەغدا هیچ بەرژەوەندییێکی تایبەتیشیان نییە، بەڵام لەگەڵ فراکسیۆنەکانی دیکەدا ئامادەن لەگەڵ بەغدا بکەونە سەرخەت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 8503

Your Comment

You are replying to: .
captcha