ئەگەری هەیە ڕۆسنه‌فت داوای ئەو پارەیە بکاتەوە کە داویەتی بە هەرێم

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنه‌رى حكوومه‌تى هه‌رێم له‌ ڕوسیا ڕای‌دەگەیێنێت: ئەو رێککەوتنەی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆمپانیای ڕۆسنه‌فت کردوویەتی بە زیانی هەرێم دەشکێتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاسۆ شێخ جه‌نگى، نوێنه‌رى حكوومه‌تى هه‌رێم له‌ ڕووسیا وتی: گرێبه‌ستى هه‌رێم ‌و ڕوسنه‌فت ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ى ڕوون نییه ‌‌و نهێنییه‌، ته‌نیا به‌رپرسانى باڵاى حكوومه‌ت ده‌یزانن، ڕۆسنه‌فتیش زۆر جیاوازى نییه‌ له‌گه‌ڵ قیاده‌كه‌ى خۆمان، ئه‌و شتانه‌ زۆربه‌ى شاراوه‌یه‌، زیاتر عیلاقه‌ى به‌ به‌رتیله‌وه‌ هه‌یه‌، دیاره‌ حكوومه‌تى عێراق ده‌زانێت ‌و بۆیه‌ داواى ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ى كردووه‌، ڕووسیاش زه‌ره‌ر ده‌كات ‌و حكوومه‌تى هه‌رێمیش ده‌كه‌وێته‌ ژێر قه‌رزى‌تره‌وه‌.

شێخ جەنگی نوێنه‌رى حكوومه‌تى هه‌رێم له‌ ڕووسیا ڕاشیگەیاند: لە ‌میدیاكانى ڕووسیا وا بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ گرێبه‌سته‌كه‌ كراوه‌ به‌ چوار ملیار دۆلار، حكوومه‌تى هه‌رێم 2 ملیار دۆلارى وه‌رگرتووه‌، سبه‌ى ڕۆسنه‌فتیش داوا ده‌كات پاره‌كه‌ى له‌ حكوومه‌تى هه‌رێم وه‌ربگرێته‌وه‌، عێراقیش ئاماده‌ نییه‌ ئه‌و پاره‌یه‌ بداته‌وه‌ به‌ ڕووسیا، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ بارگرانى بۆ حكوومه‌تى هه‌رێم ‌و تووشى كێشه‌ى زۆر گه‌وره‌ى ئابوورى ده‌بینه‌وه‌ چوونكه‌ نه‌وتمان له ‌ده‌ست نه‌ما و هه‌مووى لاى عێراق ده‌بێت نه‌ک حكوومه‌تى هه‌رێم.

سەرچاوە: ئاژانس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 8502

Your Comment

You are replying to: .
captcha