به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌لی ئه‌کبه‌ر ویلایه‌تی سکرتێری گشتیی کۆمکاری جیهانیی ڕابوونی ئیسلامی له کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا وتی: ئه‌مڕۆکه به‌هۆی ده‌ستوه‌ردانی دوژمنانی ئیسلامه‌وه ئه‌مریکییه‌کان، زایۆنیسته‌کان و به‌کرێگیراوانیان له ناوچه‌که‌دا هاوبیرن له‌سه‌ر دووفاقی خستنی نێوان ئیسلام و هۆکاری هه‌موو کێشه‌کانی ئه‌مڕۆکه‌ی ناوچه‌که‌ش هه‌ر ئه‌وه‌یه.
ناوبراو درێژه‌ی پێدا: شه‌ڕی ناوچه‌که نه‌ک هه‌ر سوودی نابێت خه‌ساری زۆریشی ده‌بێت هه‌ر بۆیه‌ش به‌ره‌نگاربوونه‌وه هه‌مبه‌ر ته‌کفیرییه‌کان ته‌وه‌رێکی سه‌ره‌کیی کۆبوونه‌وه‌ی کۆمکاری ڕابوونی ئیسلامی ده‌بێت.
عه‌لی ئه‌کبه‌ر ویلایه‌تی زیادی کرد: کۆبوونه‌وه‌ی جیهانیی هۆگرانی ماڵباتی پێغه‌مبه‌ر(د.خ) و پرسی ته‌کفیرییه‌کان ڕۆژانی یه‌که‌م و دووهه‌می مانگی سه‌رماوه‌ز له تاران به‌ڕێوه ده‌چێت و 500 زانای ئایینیی سوننه و شیعه له 94 وڵاتی جیهانه‌وه بانگهێشت کراون و 250 زانای شیعه و سوننه‌ش له ناوخۆی وڵاته‌وه بانگهێشت ده‌کرێن.
سکرتێری گشتیی کۆمکاری جیهانیی ڕابوونی ئیسلامی ئاماژه‌ی به کتێبی بیره‌وه‌رییه‌کانی کلینتۆن وه‌زیری پێشووی ئه‌مریکا کرد که گوتوویه‌تی: ئێمه داعشمان خولقاند.
ویلایه‌تی پێی وایه ئه‌مریکییه‌کان هه‌وڵ ده‌ده‌ن سیمایێکی توند و تووڕه له ئیسلام پیشان بده‌ن.
ناوبراو وه‌ڵامی ئه‌و تۆمه‌تانه ده‌داته‌وه که سه‌عد حه‌ریری ده‌ریبڕیبوو و ده‌ڵێت: حه‌ریری خاڵێکی خستۆته ڕوو که سعوودییه‌کان به گوێیاندا خوێندووه. جه‌نابی حه‌ریری وتی له دیدارێکی له‌گه‌ڵ به‌نده‌دا ئاماژه‌ی کردووه له پرسی ناوخۆی لوبناندا ده‌ستێوه‌ردان نه‌که‌ین. ئه‌وه‌ش له حاڵێکدایه هه‌رگیز قسه‌ی وای نه‌کرد و دانووستانهکانیشمان توند و هه‌ڕه‌شه‌ئامێز نه‌بوو بۆیه ده‌رکه‌وت ئه‌وه قسه‌ی سعوودییه‌کانه و ئاماده نین لوبنان له ئاسایش‌دا بێت و ناتوانن دۆستایه‌تیی دوو گه‌لی ئێران و لوبنان به چاو ببینن.
ناوبراو ئه‌وه‌شی خسته ڕوو: ئێمه هه‌ڕه‌شه‌مان له جه‌نابی حه‌ریری نه‌کردووه و له‌سه‌ر پرسی ناوچه‌که گفتوگۆمان کردووه. به‌ڕێزیان ده‌یانویست به شێوازێک نێوبژیڤانیی نێوان ئێران و سعوودییه بکات و ئێمه‌ش جه‌ختمان کردۆته‌وه کێشه‌مان له‌گه‌ڵ سعوودییه نییه به‌ڵام ئه‌وه‌ی که سعوودییه‌کان زیاتر له دوو ساڵه خه‌ڵکی یه‌مه‌ن تۆپباران ده‌که‌ن و ئه‌و وڵاته‌یان گه‌مارۆ داوه 700 هه‌زار که‌س تووشی نه‌خۆشیی کولێرا بوونه و ئه‌وه‌ش پێوه‌ندیی به سیاسه‌ته‌وه نییه.
ڕاوێژکاری ڕێبه‌ری باڵای شۆڕش له کاروباری نێوده‌وڵه‌تیدا درێژه‌ی پێدا: جه‌نابی حه‌ریری وتی ویلایه‌تی هه‌ڕه‌شه‌ی له من کردووه. به‌ڵێ وایه چوونکه هیچ هۆکارێک نه‌بووه من هه‌ڕه‌شه له حه‌ریری بکه‌م. ئێمه پێشوازی له یه‌کگرتووییی 14 و 8ی مارچ ده‌که‌ین که پاش ماوه‌یێکی درێژ ڕێککه‌وتن و حکوومه‌تیان پێکهێنا و به ڕێککه‌وتن توانییان لوبنان بکه‌نه وڵاتێکی ئه‌من. ئه‌وه‌ش به‌سترابوو به هزری خه‌ڵکی و به‌رخۆدانی ئیسلامییه‌وه. ئه‌گه‌ر به‌رخۆدانی ئیسلامی نه‌بووبا ڕژێمی زایۆنی زۆر به‌ڵا و تاوانی به سه‌ر خه‌ڵکدا ده‌هێنا. ئێمه هیوای ئه‌وه‌مان هه‌یه جه‌نابی حه‌ریری بگه‌ڕێته‌وه پۆسته‌که‌ی.
ویلایه‌تی وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌شی دایه‌وه که ئایا له کۆبوونه‌وه‌ی هۆگرانی ئه‌هلی به‌یتدا که‌سایه‌تیی حکوومه‌تی دیکه‌ی وڵاتان بانگهێشت کراون؟ و له وه‌ڵامدا وتی: نه‌خێر. کۆبوونه‌وه‌که کۆبوونه‌وه‌یێکی وه‌رزانه‌ی نێو زانایانه و NGO نێوده‌وڵه‌تییه ئیسلامییه‌کان تێیدا به‌شدار ده‌بن.
ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه: ئێمه له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا پێ‌داگر ده‌بین له‌سه‌ر خاڵه هاوبه‌شه‌کان و ئه‌و ڕاگۆڕینه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی ڕه‌خساندنی ئاماده‌کارییه‌کان بۆ یه‌کڕیزیی هزری هه‌ر بۆیه ئه‌وه‌ش کاریگه‌ر ده‌بێت له یه‌کگرتنه‌وه‌ی موسڵماناندا.
ڕاوێژکاری ڕێبه‌ری باڵای شۆڕش گوتیشی: ئه‌مریکییه‌کان بێجایان کردووه له ڕه‌قه بنکه‌ی سه‌ربازی داده‌مه‌زرێنن. تره‌مپ بێ عه‌قڵه و ئه‌وانه‌ی عه‌قڵییه‌تیان هه‌بێت ده‌بێ بزانن ئه‌مڕۆ 23ی گه‌ڵاڕێزانه و له داهاتوویێکی نزیکدا ئه‌مریکا له ناوچه‌که ده‌که‌نه ده‌ره‌وه.
ویلایه‌تی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد: ئه‌مریکییه‌کان کارگێڕی پشتی په‌رده‌ی کووده‌تای تورکیا بوون و ئێمه پاڵپشتی ئه‌ردۆغان و حکوومه‌ته یاسایییه‌که‌ی ده‌بین.
ناوبراو له کۆتاییدا ڕاشیگه‌یاند: سعوودییه چ کاره‌یه که له زاری جیهانی عه‌ره‌به‌وه قسه ده‌کات. سعوودییه حکوومه‌تێکه که به زۆر به سه‌ر خه‌ڵکدا سه‌پاوه به‌ڵام به هیچ له‌ونێک وه‌کوو نوێنه‌ری 22 وڵات قبووڵ نه‌کراوه که خۆی به مهحامیی ئه‌و وڵاتانه بزانێت. ئهه چ مه‌حامی و پارێزه‌رێکه که نزیک به سێ ساڵه هه‌زاران ته‌ن بۆمبی ڕژاندووه به سه‌ر خه‌ڵکی یه‌مه‌ندا.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment