سێ یاریزانی به‌دمینتۆنی کوردستانی بانگهێشتی ئۆردووی پاڵێوراوانی گه‌نجانی ئێران کران

به‌شی کوردستان- سێ یاریزانی به‌دمینتۆنی کوردستانی بانگهێشتی ئۆردووی پاڵێوراوانی گه‌نجانی ئێران کران.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فیدراسیۆنی به‌دمینتۆنی ئێران سێ یاریزانی کوردستانی به‌ ناو زانا قادری، پارسا شه‌هبازی و مه‌هسا عه‌بدی بۆ به‌شداری له‌ ئۆردووی پاڵێوراوانی گه‌نجانی ئێران له‌ کێبه‌رکێی نێوده‌وڵه‌تییه‌کاندا بانگهێشت ده‌کات.

ئۆردووی تیمی پاڵێوراوانی گه‌نجانی کوڕان و کچان له‌ ڕۆژی 25ی گه‌ڵاڕێزانه‌وه‌ له‌ پارێزگای سمنان ده‌ست پێده‌کات. به‌و مه‌به‌سته‌ش 32 یاریزان له‌ قه‌باره‌ی کێبه‌رکێی نێوده‌وڵه‌تیی گه‌نجاندا بانگهێشتی ئۆردووه‌که‌ کراون.

شیاوی ئاماژه‌یه‌؛ یه‌که‌م خولی کێبه‌رکێی نێوده‌وڵه‌تیی به‌دمینتۆنی گه‌نجان 1 تا 4ی سه‌رماوه‌زی ئه‌وساڵ له‌ هۆڵی تایبه‌تی به‌دمینتۆنی شاری سمنان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 8484

Your Comment

You are replying to: .
captcha