بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەیسەر جەبار وتیشی: بۆچوونی زۆر بۆ چۆنێتی مامەڵە كردنی بانكی ناوەندی لەگەڵ لقەكانیدا لە هەرێمی كوردستان خرایە ڕوو، سەرەنجام بڕیارمان دا مامەڵە كردن لەگەڵ بانكەكانی هەرێم دۆخێكی تایبەتی پێ بدرێت، واتا ئەو مامەڵە بازرگانیانەی كە پەیوەستە بە ژیانی هاوڵاتییان و كەسانی ئاسایییەوە، رانەگیرێت .
ناوبراو روونیشی كردەوە: مەبەست لە پێدانی دۆخێكی تایبەت بە بانكەكانی هەرێم ئەوەیە كە تەنها مامەڵە گەورەكان رایی نەكرێت وەک كاری بازرگانییە باڵاكان، بۆیە تەنها ئەو كارە بچووكانە رایی دەكرێت كە خۆی لە مووچەی كونسووڵگەرییەكان و كرێی كۆمپانیا بیانییەكان و حەواڵە و بە دەست هێنانی بڕە پارهیێكی كەم و رێژەیی، دەبینێتەوە.
ئەم بڕیارەی بانكی ناوەندیی عێراق لە كاتێكدایە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ماوەی رابردوودا و بەهۆی ناكۆكییەكانی نێوان بەغدا و هەولێر داوای لە بانكی ناوەندیی كرد سەرجەم مامەڵە دارایییەكانی لەگەڵ هەرێمی كوردستان رابگرێت و لقی بانكەكانی عێراقیش لە هەرێم دابخات.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment