به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نووسینگه‌ی سه‌رۆک­وه‌زیرانی تورکیا ڕای­گه‌یاند: بیناڵی ییڵدرم په‌یوه‌ندیی به ئیسحاق جه‌هانگیرییه‌وه گرتووه و سه‌ره‌ڕای سه‌ره‌خۆشی کردن به بۆنه‌ی ڕووداوی بوومه‌له‌رزه‌ی ڕۆژئاوای ئێرانه‌وه ڕای­گه‌یاندووه تورکیا ئاماده‌یه یارمه‌تیی مرۆڤدۆستانه‌ی خۆی بگه‌یێنێته لێقوماوانی بوومه‌له‌رزه.
ییڵدرم وتیشی: تورکیا له‌م ڕۆژه سه‌ختانه‌دا له په‌نای ئێران ده‌بێت هیوادارین چیتر ڕووداوی دڵته‌زێنی له‌و چه‌شنه نه‌بینین.
جه‌هانگیریش وێڕای ئه‌وه‌ی سپاسی ییڵدرمی کردووه وتیشی: ئه‌گه‌ر پێویستمان به یارمه‌تی بێت تورکیا ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی ئانادۆڵۆ
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment