ییڵدرم له‌ ڕێگای ته‌له‌فۆنه‌وه‌ سه‌ره‌خۆشی له‌ جه‌هانگیری ده‌کات

به‌شی تورکیا- سه‌رۆک­وه‌زیرانی تورکیا په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنی به‌ جێگری سه‌رۆک­کۆماری ئێرانه‌وه‌ گرت و به‌ بۆنه‌ی گیان له‌ده‌ستدانی سه‌دان ئێرانی له‌ بوومه‌له‌رزه‌ی کرماشاندا سه‌رخۆشیی کرد و ڕای­گه‌یاند: تورکیا ئاماده‌یه‌ یارمه‌تیی مرۆڤدۆستانه‌ی خۆی بگه‌یێنێته‌ لێقوماوانی بوومه‌له‌رزه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نووسینگه‌ی سه‌رۆک­وه‌زیرانی تورکیا ڕای­گه‌یاند: بیناڵی ییڵدرم په‌یوه‌ندیی به‌ ئیسحاق جه‌هانگیرییه‌وه‌ گرتووه‌ و سه‌ره‌ڕای سه‌ره‌خۆشی کردن به‌ بۆنه‌ی ڕووداوی بوومه‌له‌رزه‌ی ڕۆژئاوای ئێرانه‌وه‌ ڕای­گه‌یاندووه‌ تورکیا ئاماده‌یه‌ یارمه‌تیی مرۆڤدۆستانه‌ی خۆی بگه‌یێنێته‌ لێقوماوانی بوومه‌له‌رزه‌.

ییڵدرم وتیشی: تورکیا له‌م ڕۆژه‌ سه‌ختانه‌دا له‌ په‌نای ئێران ده‌بێت هیوادارین چیتر ڕووداوی دڵته‌زێنی له‌و چه‌شنه‌ نه‌بینین.

جه‌هانگیریش وێڕای ئه‌وه‌ی سپاسی ییڵدرمی کردووه‌ وتیشی: ئه‌گه‌ر پێویستمان به‌ یارمه‌تی بێت تورکیا ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی ئانادۆڵۆ

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 8476

Your Comment

You are replying to: .
captcha