وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا: یه‌په‌گه 500 هه‌زار کوردی سووریی ناچار کردووه ماڵ و حاڵی خۆیان به‌جێبێڵن
مه‌ولوود چاووش ئۆغڵۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا له شاری سووچی سه‌ره‌ڕای ده‌ربڕینی دژایه‌تیی خۆی هه‌مبه‌ر هه‌بوونی یه‌په‌گه له کۆنگره‌ی گه‌لانی سووریا له ڕووسیا ڕایگه‌یاند: یه‌په‌گه 500 هه‌زار کوردی سووریی ناچار کردووه ماڵ و حاڵی خۆیان به‌جێبێڵن.
ئیسماعیل قاره‌مان هێشتاکه پاڵپشتیی ئه‌ردۆغانی وه‌رنه‌گرتووه بۆ پۆستی سه‌رۆکایه‌تیی په‌رله‌مان
ئیسماعیل قاره‌مان سه‌رۆکی ئێستاکه‌ی په‌رله‌مانی تورکیا ئه‌مڕۆکه کاندیدا بوونی خۆی بۆ سه‌رۆکایه‌تیی په‌رله‌مانی تورکیا له‌لایه‌ن پارتی داد و گه‌شه‌وه ئاراسته‌ی سکرتێری گشتیی په‌رله‌مان کرد ئه‌وه‌ش له هه‌لومه‌رجێکدا که هێشتاکه پاڵپشتیی ئه‌ردۆغانی وه‌رنه‌گرتووه بۆ ئه‌و پۆسته.
ئه‌ردۆغان: ڕێککه‌وتن بۆ کڕینی مووشه‌کی S-400 کراوه
ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا له لێدوانێکدا ڕایگه‌یاند: هه‌موو ڕێککه‌وتنێک بۆ کڕینی مووشه‌کی S-400ی ڕووسی ته‌واو کراوه.
سه‌رۆک کۆماری تورکیا به بۆنه‌ی بوومه‌له‌رزه‌ی ڕۆژئاوای ئێران و کوردستانی عێراقه‌وه هاوخه‌میی خۆی ڕاده‌گه‌یێنێت
ئه‌ردۆغان له سه‌رووی وه‌فدێکی باڵای تورکیادا سه‌ردانی ڕووسیا ده‌کات و پێش ده‌ست پێکردنی سه‌ردانه‌که‌ی خۆی به هه‌واڵنێرانی وت: هاوخه‌میی خۆم له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی عێراق و ئێران به تایبه‌ت دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه‌ی له بوومه‌له‌رزه‌که‌دا لێیان قه‌وماوه ڕاده‌گه‌یێنم و لای خودای په‌روه‌ردگار داوای لێخۆشبوو‌ن بۆ قوربانیانی ڕووداوه‌که ده‌که‌م و داوای شیفاش بۆ برینداران و به‌جێماوانی ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه ده‌که‌م.
پووتن و ئه‌ردۆغان ئه‌مساڵ بۆ جاری پێنجه‌م دیدار ده‌که‌ن
ڤیلادیمیر پووتن سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا و ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان هاوتا تورکه‌که‌ی، بۆ جاری پێنجه‌مه که له ساڵی 2017دا دیدار و گفتوگۆ ده‌که‌ن. پاڵپشتیی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کان له یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل له چوارچێوه‌ی شه‌ڕڤانانی کورد- عه‌ره‌بی سوپای دیموکراتیکی سووریا بۆته هۆی نزیک بوونه‌وه‌ی تورکیا و ڕووسیا له سووریا.
تورکیا ئاماده‌ییی خۆی بۆ یارمه‌تی گه‌یاندن به لێقۆماوانی بوومه‌له‌رزه‌ی هه‌رێمی کوردستان ڕاده‌گه‌یێنێت
بینالی یێڵدرم سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا ده‌ڵێت: تورکیا به هه‌موو توانای خۆیه‌وه پاڵپشتی برا لێقۆماوهکانی ده‌بێت. تورکیا بۆ دابین کردنی پێداویستیی برا عێراقییه‌کانمان له بواری پزیشکی، ته‌ندروستی و دیکه‌ی بواره‌کاندا ئاماده‌ییی خۆی ڕاده‌گه‌یێنێت. یه‌که‌م کاروانی یارمه‌تییه‌کانیش نێردراوه. هیوادارین ئه‌م بوومه‌له‌رزه‌یه خه‌سار و قوربانیی زیاتری لێ نه‌که‌وێته‌وه. هاوخه‌میی خۆمان له‌گه‌ڵ برا عێراقییه‌کانمان و ده‌وڵه‌تی ئه‌و وڵاته و حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ڕاده‌گه‌یێنین.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment