بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عێراق لە چاوپێكه‌وتنێكدا باسی له‌وه‌كردووه، دوای پەسەند کردنی بودجە لەلایەن پەرلەمان و پلانی خەرجییەکان، عێراق دەتوانێت داوایێک پێشکەشی سندووقی نه‌ختیی نێودەوڵەتی بکات بۆ وەرگرتنی بڕی دوو ملیار دۆلار بەشێوەیێکی خێرا و بۆ پاڵپشتی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئاسەوارەکانی قەیرانی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
باسی له‌وه‌ش كرد، كه ده‌توانن چوار ملیاری دیکە بەشێوەی قەرز و به‌سوودێكی كه‌م داوا بكه‌ن، ئەوەش لەرێگەی بەرنامەیێکی دیکەوە کە پەیوەندی بە چاکسازی حکوومەتەوە هەیە.
ساڵی رابردوو به‌هۆی بڵاو بوونه‌وه‌ی كۆرۆنا و دابه‌زینی به‌های نه‌وته‌وه عێراق تووشی كورتهێنانی دارایی بوو، بۆ پڕكردنه‌وه‌شی په‌نای بۆ قه‌رز برد و نزیكه‌ی 25 ملیار دۆلاری له بانكی ناوه‌ندی وه‌رگرت، به مه‌به‌ستی دابه‌ش كردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی ده‌وڵه‌ت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment