تا ئێستا 1700 کەس لە ژێر وێرانەکان دەرهێنراون

بەشی کرماشان- جێگری ئاوەدانکاریی پارێزگاری کرماشان دەڵێت: لە شەوی ڕابردووه‌وه‌ تا ئێستا 1700 کەس لە ژێر وێرانەکان دەرهێنراون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، موجتەبا نیک کردار ڕایگەیاند: تا ئێستا 1700 بریندار لە ژێر وێرانەکان دەرهێنراون و بۆ چارەسەریی پزیشکی بۆ نەخوشخانەکانی پارێزگا گواستراونەتەوە.

نیک کردار زیادی کرد: بەداخەوە تا ئێستا 328 هاووڵاتی لەو ڕووداوەدا گیانیان لە دەست داوە.

جێگری ئاوەدانکاریی پارێزگاری کرماشان ئاشکرای کرد: هێڵی کارەبای شاری سەرپێڵی زەهاو تا پاش نیوەڕۆی ئەوڕۆ چاک دەکرێتەوە.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 8453

Your Comment

You are replying to: .
captcha