بۆ تورکیا له‌گه‌ڵ عێراق و دژ به‌ هه‌رێمه‌؟

به‌شی جیهان- دوکتۆر مه‌حیه‌ددین ئاتامان بڕوای وایه‌ گرینگترین هۆکاری هاوکاریی تورکیا له‌گه‌ڵ عێراق سه‌باره‌ت به‌ پرسی گشتپرسی ڕێگری له‌ زاڵ بوونی په‌که‌که‌ له‌ ناوچه‌ی باکووری عێراقه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دوکتۆر مه‌حیه‌ددین ئاتامان مامۆستای پێوه‌ندیی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌ زانستگای یڵدرم بایه‌زید سه‌باره‌ت به‌ هۆکاری دژایه‌تیی تورکیا له‌گه‌ڵ گشتپرسییه‌که‌ی هه‌رێم و پشتگیریی حکوومه‌تی به‌غدا بۆ گوشار خستنه‌ سه‌ر هه‌ولێر له‌ لێدوانێک بۆ حه‌فته‌نامه‌ی عه‌ره‌ب ویکلی ده‌ڵێت: ئه‌م هاوکارییه‌ بۆ ڕێگری کردنه‌ له‌ زاڵ بوونی په‌که‌که‌ و دیکه‌ی هێزه‌ ڕادیکاڵه‌کان له‌ باکووری عێراق و ناوچه‌که‌.

هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: هۆکارێکی دیکه‌ی ئه‌م هاوکارییه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌ تورکیا ده‌ترسێت په‌که‌که‌ و هێزه‌کانی کوردی سووریا (YPG) زاڵ بن به‌ سه‌ر سنووره‌کانی باکووری عێراق له‌گه‌ڵ ئێران تا ده‌گاته‌ سووریا و هه‌موو ده‌روازه‌ و ناوچه‌ گرینگه‌کان کۆنتڕۆڵ بکه‌ن.

پسپۆڕه‌ سیاسییه‌که‌ی زانستگای یڵدرم بایه‌زید ئاشکرای ده‌کات: تورکیا خۆی خسته‌ پاڵ عێراق تاوه‌کوو ئه‌و کوریدۆره‌ که‌ ده‌یتوانی ببێته‌ شوێنی دزه‌ی هێزه‌کان کپ بکاته‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 8436

Your Comment

You are replying to: .
captcha