به‌ بێ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامی ڕیفراندۆم نێوه‌ندگیریی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا قبووڵ ناکرێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نوێنه‌ری هاوپه‌یمانیی نه‌ته‌وه‌یی له‌ په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت: نێوه‌ندگیریی لایه‌نی ناوخۆ یان بیانی بۆ چاره‌سه‌ر کردنی قه‌یرانی ئێستای نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌ بێ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامی ڕیفراندۆم قبووڵ ناکرێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌لی عه‌لاق له‌ لێدوانێک بۆ بنکه‌ی هه‌واڵده‌ریی "بغداد الیوم" باسی له‌وه‌ کرد کاربه‌ده‌ستانی کورد داوای دیدار له‌گه‌ڵ عه‌بادییان کردووه‌ و هێشتاکه‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی وه‌ڵامی نه‌داوه‌ته‌وه‌ و پاشان ڕای‌گه‌یاند: موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌دریش ده‌ریبڕیوه‌ نێوه‌ندگیری له‌ نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانه‌کانیان ده‌بێ پاش هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامی ڕیفراندۆمی هه‌رێم ئه‌نجام بدرێت.

عه‌لاق له‌ زاری سه‌دره‌وه‌ ده‌ڵێت: هه‌موو چه‌شنێکی نێوه‌ندگیری به‌ بێ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامی گشتپرسییه‌که‌ی هه‌رێم به‌ واتای پشتڕاست کردنه‌وه‌ و شه‌رعییه‌ت به‌خشین به‌ ڕیفراندۆمه‌که‌یه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 8433

Your Comment

You are replying to: .
captcha