بەپێی هەواڵی کوردپرێس، قایمقامی قەزاى ماوەت ڕاشیگەیاند: فڕۆکە تورکییەکان بە بیانووی بوونى بنکە و بارەگاکانى PKK بۆردومانى چیای ئاسۆسیان کردووە.
کامەران حەسەن ئاماژەی بەوەش کرد: لەم مانگەدا ئەوە دووەم جارە تورکیا بۆردومانى چیاکە دهکات و ئەمجارەش چڕتر بووە و نیو کاتژمێری خایاندووە.
هاوکات قایمقامی قەزاى ماوەت ئەوەشی وت: بۆردومانەکە هیچ زیانێکى گیانى نەبووە.
قەزای ماوەت لە سنووری شارباژێڕی سەختە و بە دووری 55 کیلۆمەتر دەکەوێتە باکووری ڕۆژھەڵاتی شاری سلێمانییەوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە کە لە ماوەی ڕابردوودا فڕۆکەکانی تورکیا چەندین جار بە بیانوونی بوونی بارەگاکانی پەکەکە، سنوورەکانی هەرێمی کوردستانیان بۆردومان کردووە.
سەرچاوە: NRT
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment