فڕۆکەکانی تورکیا چیای ئاسۆسیان لە پارێزگای سلێمانی بۆردومان کرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کامەران حەسەن قایمقامی قەزاى ماوەت ڕایگەیاند: کاتژمێرێک لەمەوپێش فڕۆکەکانى تورکیا بۆردومانى چیای ئاسۆسیان کردووە لە پارێزگای سلێمانی.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، قایمقامی قەزاى ماوەت ڕاشیگەیاند: فڕۆکە تورکییەکان بە بیانووی بوونى بنکە و بارەگاکانى PKK بۆردومانى چیای ئاسۆسیان کردووە.

کامەران حەسەن ئاماژەی بەوەش کرد: لەم مانگەدا ئەوە دووەم جارە تورکیا بۆردومانى چیاکە ده‌کات و ئەمجارەش چڕتر بووە و نیو کاتژمێری خایاندووە.

هاوکات قایمقامی قەزاى ماوەت ئەوەشی وت: بۆردومانەکە هیچ زیانێکى گیانى نەبووە.

قەزای ماوەت لە سنووری شارباژێڕی سەختە و بە دووری 55 کیلۆمەتر دەکەوێتە باکووری ڕۆژھەڵاتی شاری سلێمانییەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە کە لە ماوەی ڕابردوودا فڕۆکەکانی تورکیا چەندین جار بە بیانوونی بوونی بارەگاکانی پەکەکە، سنوورەکانی هەرێمی کوردستانیان بۆردومان کردووە.

سەرچاوە: NRT

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 8431

Your Comment

You are replying to: .
captcha