یەکەمین شانامەی کوردی لە گێڵان غەرب ڕوونوێنی دەکرێت

بەشی کرماشان- لە ڕێوڕەسمێکدا لە یەکەمین شانامەی کوردی کە بەرهەمی شاعێر و نووسەری گێڵان غەربییە، ڕوونوێنی کرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، یەکەمین شانامەی کوردی له‌لایه‌ن فه‌رهاد عزه‌تی‌زاده‌ نووسه‌ر و شاعێری گێڵان غه‌ربییه‌وه‌ لە 538 لاپەڕەدا نووسراوه‌ کە لە لایەن بڵاڤگەی «دیباچە»وە بڵاو کراوەتەوە و لە ڕێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی بەرپرسانی شاری گێڵان غەرب ڕوونوێنی لێکرا.

ئەو کتێبە لە چەندین ئوستوورە و حەماسەی کوردی پێکهاتووە کە پێشتر بە شێوازی زارەکی بوون و لەلایەن فەرهاد عزەتی زادەوە کۆ کراونەتەوە و نووسراون.

شێعرەکانی ئەو کتێبە بەرهەمی ئەڵماس خان کەندوولەیین کە بە زمانی کوردی زاراوەی کەلهۆڕی وتراون.

قارەمان نامە، خۆری خەرامان، ئاوینک، پاتۆرە و پەری لە دیکەی بەرهەمە کوردییەکانی فەرهاد عزەتی زادە شاعێر و نووسەری کوردی گێڵان غەربن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 8430

Your Comment

You are replying to: .
captcha