بەپێی هەواڵی کوردپرێس، یەکەمین شانامەی کوردی لهلایهن فهرهاد عزهتیزاده نووسهر و شاعێری گێڵان غهربییهوه لە 538 لاپەڕەدا نووسراوه کە لە لایەن بڵاڤگەی «دیباچە»وە بڵاو کراوەتەوە و لە ڕێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی بەرپرسانی شاری گێڵان غەرب ڕوونوێنی لێکرا.
ئەو کتێبە لە چەندین ئوستوورە و حەماسەی کوردی پێکهاتووە کە پێشتر بە شێوازی زارەکی بوون و لەلایەن فەرهاد عزەتی زادەوە کۆ کراونەتەوە و نووسراون.
شێعرەکانی ئەو کتێبە بەرهەمی ئەڵماس خان کەندوولەیین کە بە زمانی کوردی زاراوەی کەلهۆڕی وتراون.
قارەمان نامە، خۆری خەرامان، ئاوینک، پاتۆرە و پەری لە دیکەی بەرهەمە کوردییەکانی فەرهاد عزەتی زادە شاعێر و نووسەری کوردی گێڵان غەربن.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment