توركیا پارەی كەسانی نزیک لە بەرپرسانی هەرێم بلۆک دەكات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- حكوومەتی توركیا ژمارەی حسابی سەرجەم ئەو پارانەی بە ناوی بەرپرسانی هەرێمی كوردستان و كەسە نزیكەكانیان لە بانكەكانی ئەو وڵاتەن ڕادەستی حكوومەتی عێراق دەكات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، كاوە محەمەد، ئەندامی لیژنەی نەوت و وزەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند: ئەو پارانەی پێشتر لە بانكەكانی توركیا دانراون و پارەی نەوتی هەرێمن، بەپێی ڕێكکەوتنەكەی لەگەڵ ئەو وڵاتە، حكوومەتی عێراق دەستی بەسەردا دەگرێت و سەرجەمیان دەهێنێتەوە. ژمارەی حسابی سەرجەم ئەو پارانەش ڕادەستی بەغدا كراون".

ئەو ئەندامەی لیژنەی نەوت و وزەی ئەنجومەنی نوێنەران زیاتر ده‌ڵێت: "پارەكانی هەرێم وەک پارەیێكی عێراقی هەڵسوكەوتی لەگەڵ دەكرێت و دەگەڕێندرێتەوە بۆ خەزێنەی حكوومەت".

کاوه‌ محه‌مه‌د سەبارەت بە بڕی پارەكەش ڕەتی كردەوە ژمارەیێكی دروست لە بەردەستدا بێت و وتی: ژمارەی دروستی پارەكە تا ئێستا دیار نییە، بەڵام باس لە دەیان ملیار دۆلار دەكرێ.

ئەوەشی ئاشكرا كرد: "بەشێكی پارەكە بە ناوی بەرپرسانی حكوومەتەوە تۆمار كراوە، بەشێكیتری پارەكەش بە ناوی كەسانیترەوە تۆمار كراون و لەلایەن توركیاوە ئاشكرا كراوە كە ئەو كەسانەش نزیكن لە بەرپرسانی هەرێم و تەنها پارەكانیان بە ناوەوە تۆمار كراوە و سەرچاوەكەیان ڕوونە".

سەرچاوە: SNN

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 8427

Your Comment

You are replying to: .
captcha