ئەردۆغان دوو مەرجی بۆ بینینی نێچیرڤان بارزانی داناوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕاوێژكارێكی باڵای پێشووی سەرۆک كۆماری توركیا ئاشكرای دەكات: سەرۆكایەتیی توركیا دوو مەرجی بۆ دیداری نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێم دیاری كردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەرشەد هورموزلو، ڕاوێژكاری پێشووی سەرۆک كۆماری توركیا بۆ كاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوە كردووە: لە دۆخی ئێستادا ناكرێت سەردانی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێم بۆ توركیا ئەنجام بدرێت چوونكە ئاڵۆزی و ناكۆكی له‌ نێوان بەغدا و هەولێر هەیە.

هورموزلو ڕاشیگەیاندووە، "بە بۆچوونی من ئەو سەردانە ناكرێت، ئەگەر ڕیفراندۆم و ئەنجامەكانی هەڵنەوەشێنرێنەوە".

ئەو ڕاوێژكارەی پێشووی ئەردۆغان ئاماژەی بەوەش كردووە كە "لە ڕۆژانی داهاتوودا چەند دەرئەنجامێكی دیكە -ئەوەی لە كوردستان ڕووی دا- دەبینین، بۆیە چاوەڕێ‌ دەكەین و دەبینین".

لە مانگی ڕابردوودا سەرۆكایەتیی توركیا لە زاری ئیبراهیم كاڵن، وتەبێژی سەرۆكایەتییەكەوە بڵاوی كردەوە كە نێچیرڤان بارزانی داواكاری پێشكەش كردووە بۆ بینینی سەرۆک كۆمار و لای خۆشیەوە ڕەجەب تەییب ئەردۆغان داواكارییەكە هەڵدەسەنگێنێت و بڕیاری خۆی دەدات.

سەرچاوە: تۆڕی میدیاییی خەڵک

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 8423

Your Comment

You are replying to: .
captcha