بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەرشەد هورموزلو، ڕاوێژكاری پێشووی سەرۆک كۆماری توركیا بۆ كاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوە كردووە: لە دۆخی ئێستادا ناكرێت سەردانی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێم بۆ توركیا ئەنجام بدرێت چوونكە ئاڵۆزی و ناكۆكی له نێوان بەغدا و هەولێر هەیە.
هورموزلو ڕاشیگەیاندووە، "بە بۆچوونی من ئەو سەردانە ناكرێت، ئەگەر ڕیفراندۆم و ئەنجامەكانی هەڵنەوەشێنرێنەوە".
ئەو ڕاوێژكارەی پێشووی ئەردۆغان ئاماژەی بەوەش كردووە كە "لە ڕۆژانی داهاتوودا چەند دەرئەنجامێكی دیكە -ئەوەی لە كوردستان ڕووی دا- دەبینین، بۆیە چاوەڕێ دەكەین و دەبینین".
لە مانگی ڕابردوودا سەرۆكایەتیی توركیا لە زاری ئیبراهیم كاڵن، وتەبێژی سەرۆكایەتییەكەوە بڵاوی كردەوە كە نێچیرڤان بارزانی داواكاری پێشكەش كردووە بۆ بینینی سەرۆک كۆمار و لای خۆشیەوە ڕەجەب تەییب ئەردۆغان داواكارییەكە هەڵدەسەنگێنێت و بڕیاری خۆی دەدات.
سەرچاوە: تۆڕی میدیاییی خەڵک
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment