بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەدنان كەركووكی بە ماڵپەڕی فەرمیی حزبەكەی ڕایگەیاندبوو: بەغدا بڕیاری گواستنەوەی ڕاژەی هەزاران فەرمانبەری لە خواروو و ناوەڕاستەوە بۆ شاری كەركووک دەركردووە بۆ ئەوەی ڕێژەی فەرمانبەرانی عەرەب لە دامودەزگاكانی سنوورەكە زیاتر بێت.
ڕێبوار تاها ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند: ئەو زانیارییانە دوورن لە ڕاستییەوە و هیچ فەرمانبەرێكی عەرەب لە شارەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە نەگوازراوەتەوە بۆ سنووری كەركووک و تەنانەت هیچ فەرمانبەرێكی هەرێمیش كاری گواستنەوەی وەزیفەیان بۆ شارەكە نەكراوە.
پهرلهمانتارهکهی یهکێتیی نیشتیمانیی کوردستان سەبارەت بە پرسی جێبەجێ كردنی بڕیاری گواستنەوەی خانە (نفوس) لە تەواوی پارێزگاكانی عێراقەوە بۆ پارێزگای كەركووک وتی:"زانیاری لەو شێوەیەمان پێگەیشتووە و وەک نوێنەرانی كەركووكیش دەست بە بەدواداچوون بۆ ئەو بڕیارە دەكەین و بە هەموو شێوەیێكیش ڕێگە لە جێبەجێ كردنی دەگرین".
سەرچاوە: SNN
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment