دوای سەد ساڵ ئەزموونی حكومڕانی، عێراقی دەیانەوێت لە ڕێگای درز خستنە ناو ماڵی کورد بە ئامانجی خۆیان بگەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی پشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای گەیاند: لە سەر ڕووداوەكانی كەركووک لە ڕۆژی ١٦ی مانگی ڕابردوو بەڵگەی تەواو و سەلمێنراو هەیە كە كەسانێكی پێبدرێتە دادگا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، "لە بەرنامەماندا هەیە، كە ڕێوشوێنی یاسایی دژ بەهەموو ئەو كەسانە بگرینە بەر کە لە رووداوەكانی كەركووک بەتایبەتی لە دوای 16ی مانگی رابردوو رۆڵیان هەبووە.

لەو بارەیەوە هەڵگورد حیكمەت بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن لە وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت: "ئەوەی لە كەركووک ڕوویدا پێش هەموو شت پرسێكی سیاسییە و پێوستە حكوومەتی هەرێم لێكۆڵینەوە بكات ‌و پێویستیشە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ناوخۆی خۆیدا قسەیێكی هەبێت لەو بارەیەوە، لە وەزارەتی پێشمەرگە لیژنەی ڕێكخستنەوە خەریكی بەدواداچوونن لەو بارەیەوە."

هەڵگورد حیكمەت هێرشی سوپای عێراقی بۆ سەر كەركووک بە "پیلانی هەرێمی" ناو برد، كە حكوومەتی عێراقی جێبەجێی كرد و وتیشی: "بەڵام ئەوەی ئێمەی زیاتر نیگەران كرد ئەوەیە، كە دوای سەد ساڵ ئەزموونی حكومڕانی، عێراقی بیانەوێت لە ڕێگای ئەم جۆرە درز خستنە ناوماڵ‌ و لایەنە كوردییەكانەوە بە ئامانجی خۆیان بگەن."

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەروەها وتی: "لە سەر ڕووداوەكانی كەركووک لە ١٦ی مانگی ڕابردوو بەڵگەی تەواو و سەلمێنراو هەیە، كە كەسانێكی پێبدرێتە دادگا، بەڵام بەهۆی بارودۆخ ‌و بوونی فشارەوە ئێمە لە حاڵەتی بەرگریداین، ئەگەر نا لە ئەجێنداماندا هەیە، كە هەم لێكۆڵینەوە بكرێت ‌و هەم ڕێوشوێنی یاسایی دژ بە هەموو ئەو كەسانە بگرینە بەر".

مانگی ڕابردوو لە رۆژی 16ی مانگ، سوپای عێراق‌ و چەكدارانی حەشدی شەعبی هێرشیان كردە سەر پارێزگای كەركووک ‌و هێزەكانی پێشمەرگەو بەرپرسە كوردەكان لەو شارە كشانەوە و شارەكە بەتەواوی كەوتە دەست سوپای عێراقی و چەكدارانی حەشدی شەعبی، كە لەساڵی 2014وە بەدەست هێزە كوردییەكانەوە بوو.

سەرچاوە: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 8400

Your Comment

You are replying to: .
captcha