قێبرس ئاماده‌یه‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ پڕچه‌ک بکات

به‌شی جیهان- وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قێبرس ڕای­گه‌یاند: ئاماده‌یه‌ چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیی زیاتر بۆ کورده‌کانی عێراق بنێرێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، یۆڤانیس کاسۆلیدس، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قێبرس ڕۆژی هه‌ینی ڕای­گه‌یاند وڵاته‌که‌ی ئاماده‌یه‌ ئه‌و چه‌کانه‌ی خۆی پێویستی پێی نییه‌ ڕاده‌ستی هێزی پێشمه‌رگه‌ی بکات و به‌ مه‌به‌ستی شه‌ڕی دژ به‌ داعش ته‌قه‌مه‌نیی زیاتر بنێرێت بۆ هه‌رێمی کوردستان.

ناوبراو زیادی کرد: ماوه‌یێک له‌وه‌و پێش دوو وه‌جبه‌ چه‌کی سووک و ته‌قه‌مه‌نیی نێردراوه‌ بۆ کورده‌کانی عێراق و ئه‌گه‌ر هاوپه‌یمانیی دژه‌ داعش ڕای له‌سه‌ری بێت چه‌ک و که‌ره‌سته‌ی سه‌ربازیی زیاتر بۆ کورده‌کانی عێراق ده‌نێرێت.

به‌و حاڵه‌شه‌وه‌ ناوبراو جه‌ختی له‌سه‌ر سه‌روه‌ری و یه‌کپارچه‌یی عێراق کردووه‌ته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی ئاسۆشیتێدپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 8399

Your Comment

You are replying to: .
captcha