به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کۆنگرێسمانه‌کانی ئه‌مریکا له دوانوسخهی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ئه‌و وڵاته هه‌ندێ چاکسازییان به قازانجی کورده‌کان ئه‌نجام داوه. له ڕه‌شنووسی پڕۆژه‌یاساکه‌دا ئاماژه به‌وه کرابوو که یارمه‌تییه‌کانی ئه‌مریکا بۆ کورده‌کان به‌سترابێت به شه‌راکه‌تی ئه‌وان له حکوومه‌تی فیدڕاڵی عێراق.
هه‌ر به‌و پێیه‌ش، له دوانوسخهی پڕۆژه‌که‌دا که وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریکا داوای 365 ملیۆن دۆلاری کردبوو بۆ پێدانی مووچه و دابین کردنی که‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی بۆ پێشمه‌رگه، مه‌رج و هه‌ڕه‌شه‌ی نێو ڕه‌شنووسه‌که سڕدراوه‌ته‌وه.
له جیاتی ڕسته‌ی هه‌ڕه‌شه‌ئامێزی ڕه‌شنووسه‌که بۆ کورده‌کان، تیشک خراوه‌ته سه‌ر ته‌نگه‌ژه‌ی نێوان هێزی عێراقی و پێشمه‌رگه له ناوچه جێناکۆکییه‌کان و داوا له هه‌ر دوو لایه‌ن کراوه ناکۆکییه‌کانیان که‌م بکه‌نه‌وه. هه‌روه‌هاش جه‌خت کراوه‌ته سه‌ر یارمه‌تیی کاریگه‌ریی کورده‌کان بۆ شه‌ڕی دژ به داعش.
سه‌رچاوه: ئه‌لمانیتۆر
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment