به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌یسه‌ر جه‌بار وته‌بێژی بانکی ناوه‌ندیی عێراق به به‌شی عه‌ره‌بیی هه‌واڵده‌ریی سپۆتنیکی ڕووسیای وتووه: بانکی ناوه‌ندی له‌و ڕاگه‌یێندراوه‌یدا ماوه‌ی یه‌ک حه‌فته مۆڵه‌تی به هه‌رێمی کوردستان داوه تاوه‌کوو بارودۆخی خۆی له بانکه‌کاندا سامان پێ بدات چوونکه پاش ئه‌و ماوه‌یه هه‌موو چه‌شنه مامه‌ڵه‌یێک به دراوی بیانییه‌وه له‌و بانکانه‌دا قه‌ده‌غه ده‌بێت.
جه‌بار هه‌روه‌هاش ئاماژه‌ی به‌وه کرد ئێستاکه نزیک به 63 بانک له نێو هه‌رێمی کوردستان به دۆلار یان دراوی بیانیی تر مامه‌ڵه ده‌که‌ن بۆیه‌ش ئه‌و بانکانه پاش ماوه‌ی یه‌ک حه‌فته چیتر ناتوانن حه‌واڵه‌ی دراوه‌کانیان ده‌ربکه‌ن و به دراوی بیانی مامه‌ڵه بکه‌ن.
شیاوی ئاماژه‌یه؛ ئه‌و بڕیاره‌ی بانکی ناوه‌ندیی عێراق به گوێره‌ی یاسای په‌سه‌ندکراوی ژماره‌ی 58ی 12ی ئه‌کته‌وبری 2017ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌رکراوه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment