به‌ڕێوه‌بردنی گشتپرسی له‌لایه‌ن بارزانییه‌وه‌ خۆکوژیی سیاسی بوو

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- شرۆڤه‌کارێکی سیاسیی عێراقی ده‌ڵێت: سه‌رۆکی ده‌ستله‌کارکێشاوی هه‌رێمی کوردستان له‌ ڕوانگه‌ی سیاسییه‌وه‌ مردووه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حافز به‌شاره‌ به‌ هه‌واڵده‌ریی "المعلومه‌"ی ڕاگه‌یاندووه‌: مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆکی پێشووی هه‌رێمی کوردستان که‌ ده‌ستی له‌ کار کێشاوه‌ته‌وه‌ به‌ سیاسه‌ته‌کانی خۆی بووه‌ هۆی له‌ده‌ست چوونی ئیعتباری پارتی و تێکڕای هاوپه‌یمانانی خۆی له‌گه‌ڵ پارته‌ کوردستانییه‌کان و به‌غدا.

ناوبراو زیادی کرد: به‌ڕێوه‌بردنی گشتپرسی له‌ ڕاستیدا پشتی پارتیی شکاند و بووه‌هۆی ئه‌وه‌ی بارزانی له‌ باری سیاسییه‌وه‌ وه‌کوو مردوو چاوی لێ بکرێت چوونکه‌ به‌ڕێوه‌ بردنی گشتپرسی له‌لایه‌ن ناوبراوه‌وه‌ خۆکوژییێکی سیاسی بوو.

به‌شاره‌ جه‌ختی کرده‌وه‌: پارتی دیموکراتی کوردستان ئێستاکه‌ به‌ که‌سایه‌تی و سیما و هه‌یکه‌لی نوێوه‌ له‌پێناو چاکسازیی ڕه‌وتی سیاسیی خۆیان و دوور که‌وتنه‌وه‌ له‌ سیاسه‌تی بارزانی داکۆکی ده‌کات.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 8389

Your Comment

You are replying to: .
captcha